2 کاتژمێر پێش ئێستا
37 جار خوێنراوەتەوە
بۆیهكهمجار له جهژندا؛ نوێژ له مزگهوتی ئهقسا نهكرا
پهیام
بەهۆى ڕێگرییەکانى ئیسرائیلەوە، بۆ یەکەمجار لە دوای ٥٩ ساڵەوە، دەنگی تەکبیری جەژن لە ناو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا نەبیسترا.
بۆ یەکەمجار لە دوای ساڵی ١٩٦٧ـەوە، دەنگی تەکبیری جەژن لە ناو حەوشەکانی مزگەوتی ئەقسا نابیسترێت و نوێژی جەژن قەدەغە کرا، ئەمەش دوای ئەوە دێت کە قەوارەی زایۆنی لە ٢٨ی شوباتی ڕابردووەوە بە پاساوی "باری نائاسایی" و جەنگی دژ بە ئێران، دەرگاکانی مزگەوتەکە و شارۆچکەی کۆنی قودسی داخستووە.
سەرەڕای توندوتیژییەکانی هێزەکانی قەوارەی زایۆنی و دوورخستنەوەی پاسەوانانی مزگەوتەکە، فەڵەستینییەکان لەسەر ڕێگاکانی دەوروبەر و لە نزیک دەروازەی "ئەسبات" نوێژەکانیان ئەنجام دەدەن.
لەو چوارچێوەیەدا، شێخ عەکریمە سەبری، وتارخوێنی مزگەوتی ئەقسا، بانگەوازێکی ڕاگەیاند و داوای لە هاووڵاتییان کرد بۆ شکاندنی گەمارۆکە، لە نزیکترین خاڵ و لەسەر ڕێگاکانی بەرەو مزگەوتەکە نوێژی جەژن ئەنجام بدەن.
لەلایەکی دیکەوە، بێدەنگیی جیهانی ئیسلامی لە بەرامبەر داخستنی ٢٠ ڕۆژەی قیبلەی یەکەمی موسڵمانان، شەپۆلێکی توندی توڕەیی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا دروستکردووە. چالاکان و نیشتەجێبوانی قودس ئەم جەژن و ڕەمەزانە بە "سەختترین" قۆناغ ناودەبەن کە تێیدا لە مافە ئایینییەکانیان بێبەش کراون.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە