2 کاتژمێر پێش ئێستا
123 جار خوێنراوەتەوە
ترەمپ: تاران "دیارییەکی گەورەی" لە کەرتی وزەدا پێشکەش بە واشنتن کردووە
دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، ئاشکرای کرد کە ئێران لە چوارچێوەی گفتوگۆ نهێنییەکاندا "دیارییەکی گەورە" و بەبایەخی لە کەرتی نەوت و غاز و گەرووی هورمز پێشکەش کردوون، ئەمەش وەک ئاماژەیەک بۆ نزیکبوونەوە لە ڕێککەوتنی ئاگربەست.
لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لە کۆشکی سپی، دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاند کە تاران دەستپێشخەرییەکی نوێی لە بواری وزەدا کردووە و بە "دیارییەکی گەورە و هێژا" وەسفی کرد. ترەمپ ئاماژەی بەوە کرد کە ئەم هەنگاوەی ئێران پەیوەندی بە پرسی ئەتۆمییەوە نییە، بەڵکو ڕاستەوخۆ پەیوەستە بە بازاڕی نەوت و غاز و ئاسانکاری بۆ جووڵەی دەریاوانی لە گەرووی هورمز.
سەرۆکی ئەمریکا جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن لەگەڵ بەرپرسانی باڵای ئێران لە گفتوگۆدایە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی و ڕایگەیاند: "ئێرانییەکان بە پەرۆشییەوە دەیانەوێت بگەینە ڕێککەوتن". سەبارەت بە ئەگەری کۆتاییهاتنی نزیکی جەنگیش، ترەمپ گەشبینی خۆی نیشان دا و وتی: "پێموایە جەنگەکە کۆتایی پێ دەهێنین، هەرچەندە ناتوانم بە دڵنیایی تەواوەوە بڕیار بدەم".
لە بەشێکی دیکەی قسەکانیدا، ترەمپ ئاشکرای کرد کە وڵاتەکەی لەگەڵ "بەرپرسێکی باڵای ئێران" گەیشتووەتە چەند خاڵێکی سەرەکیی ڕێککەوتن، بەبێ ئەوەی ناوی ئەو بەرپرسە بهێنێت، تەنها ئەوەندە نەبێت کە ئەو کەسە موجتەبا خامنەیی، ڕێبەری نوێی ئێران نییە..
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە