2 کاتژمێر پێش ئێستا
98 جار خوێنراوەتەوە
سعودیە: بە ٢٧ درۆن هێرشکرایە سەر ناوچەکانى ڕۆژهەڵات
بە درێژایی شەوی ڕابردوو، لە سعودیە ڕێگریی لە ٢٧ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوە کە ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتیان کردە ئامانج.
وەزارەتی بەرگریی سعودیە بڵاوی کردەوە، بە درێژایی شەوی ڕابردوو هێرش کراوەتە سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵاتی وڵاتەکە.
لەو ڕاگەیاندراوانەی یەک لە دوای یەک بڵاوکراونەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە هێرشەکان بۆ سەر ناوچەکانی ڕۆژهەڵات بوون و، سەرجەم فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکان لەلایەن سیستمەکانی بەرگریی ئاسمانییەوە تێکشکێندراون.
لە ڕاگەیاندراوەکاندا هیچ زانیارییەک لە بارەی سەرچاوەی هێرشەکان نەخراوەتەڕوو.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە