1 کاتژمێر پێش ئێستا
65 جار خوێنراوەتەوە
بههۆی قهیرانی نهوتهوه؛ یابان یهدهگی نهوتیی خۆی بهكاردههێنێت
پهیام
بەهۆی کاریگەرییەکانی جەنگی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و بەرزبوونەوەی نرخی نەوت، یابان بڕیاری دا پەنا بباتە بەر یەدەگە ستراتیژییەکانی و بۆ پڕکردنەوەی پێداویستییەکانی ناوخۆ لەم هەفتەیەوە دەست بە دابەشکردنی نەوت بکات.
سەنای تاکایچی، سەرۆکوەزیرانی یابان ئەمڕۆ سێشەممە ڕایگەیاند، لە پێناو زامنکردنی بڕی پێویستی بەرهەمە نەوتییەکان بۆ سەرتاسەری وڵات، لە ڕۆژی پێنجشەممە (٢٦ی ئازار) ـەوە دەست دەکەن بە بەکارهێنانی یەدەگی نیشتمانیی نەوت.
هەفتەی ڕابردوویش، تۆکیۆ بڕیاری دا ئەو یەدەگەی نەوت ڕابکێشێت کە کەرتی تایبەت بۆ ماوەی ١٥ ڕۆژ هەڵیگرتبوو، ئەمەش وەک هەوڵێک بۆ ڕێگریکردن لە وەستانی ئابووریی وڵاتەکە.
بەپێی ئامارەکان، یابان بۆ لەسەدا ٩٥ــى هاوردەی نەوتەکەی پشتبەستووە بە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەڵام لە هەمان کاتدا خاوەنی یەکێک لە گەورەترین یەدەگە ستراتیژییەکانی جیهانە کە قەبارەکەی دەگاتە ٤٠٠ ملیۆن بەرمیل نەوت.
ئەم بڕیارەی یابان دوای ئەوە دێت کە لە ١١ی ئاداردا، ئەندامانی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزە ڕێککەوتن لەسەر بەکارهێنانی یەدەگی نەوتی وڵاتەکانیان، بۆ ئەوەی ڕێگری لە بەرزبوونەوەی خێرای نرخەکان بکەن کە بەهۆی جەنگەکەوە دروست بووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە