2 کاتژمێر پێش ئێستا
35 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: ژمارەیەک پێگە بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرانە ئامانج
ئێران بڵاوی کردەوە، بارەگای سەربازی لە شاری سەفەد لە باکوری ئیسرائیل و ئامانجەکانی ناو شارەکانی تەل ئەبیب، کیریات شیمۆنا و بێنی براک، لەگەڵ بنکەکانی ئەمریکا لە کوێت، ئیمارات و ئوردن بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کردووەتە ئامانج.
سوپای پاسداران ئاماژەی بەوە کرد لە چوارچێوەی ٨٠هەمین شەپۆلی ئۆپەراسیۆنی (وعد الصادق ٤دا) هێرشی نوێیان بۆ سەر ئامانجەکانی ئیسرائیل و ئەمریکا ئەنجام داوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "خاڵە ستراتیجییەکان و ناوەندە سەربازییەکان لە باکوری خاکە داگیرکراوەکانی فەڵەستین، لە هێرشێکی قورس و بەردەوامی مووشەکی سوپای پاسداران تێکشکێندران".
هەروەها لە ڕاگەیاندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە ٨٠هەمین شەپۆلی هێرشەکان بۆ پشتیوانی کردن لە حزبوڵڵای لوبنان و بەرگریی گەلی باشووری لوبنان ئەنجام دراوە و، هاتووە: "ئەم ئۆپەراسیۆنە دەستپێکی زنجیرەیەک ئۆپەراسیۆنە کە پێشتر لەلایەن سوپای پاسدارانی ئێرانەوە دژی ڕژێمی زایۆنیی منداڵکوژ ڕاگەیاندراوە. لەم ئۆپەراسیۆنانەدا شوێنی گردبوونەوەی هێزە زایۆنییەکان لە باکوری فەڵەستینی داگیرکراو و کەرتی غەززە، بەبێ جیاوازی لەلایەن سوپای ئێرانەوە ڕووبەڕووی هێرشی قورسی مووشەکی و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەبنەوە".
لە ڕاگەیاندراوەکەدا باس لەوە کراوە کە شارەکانی تەل ئەبیب، کیریات شیمۆنا، بێنی براک و بنکەکانی عەلی سالم و عاریفجان-ی ئەمریکا لە کوێت، موەفەق سەڵتی لە ئوردن و بنکەی شێخ عیسا لە ئیمارات، بە مووشەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە