2 کاتژمێر پێش ئێستا
138 جار خوێنراوەتەوە
كهشتییهكی نهوتههڵگری عێراقی گهرووی هورمزی تێپهڕاند و گهیشته هیندستان
پهیام
سەرەڕای پەککەوتنی جوڵەى بازرگانى لە گەرووی هورمز، یەکەمین باری زەبەلاحی نەوتی خاوی عێراق بە سەلامەتی گەرووەکەی بڕی و گەیشتە کەناراوەکانی هیندستان.
بەپێی ئاژانسی بلومبێرگ، کەشتیی نەوتـهەڵگری "ئۆمێگا ترەیدەر" کە بڕی ٢ ملیۆن بەرمیل نەوتی خاوی عێراقی هەڵگرتبوو، توانیویەتی ئەو ناوچە مەترسیدارە تێپەڕێنێت، کە ئەمە یەکەمین جووڵەی لەو شێوەیەیە لە دوای دەستپێکی جەنگەکە لە ٢٨ی مانگی ڕابردووەوە.
کەشتییەکە لەلایەن کۆمپانیایەکی یابانییەوە بەڕێوەدەبرێت، و بۆ ماوەی زیاتر لە ١٠ ڕۆژ سیگناڵەکانی لەناو ئاوەکانی کەنداو پچڕابوو، بەڵام دواجار لەنگەری لە بەندەری مۆمبای لە هیندستان خست و پڕۆسەی گواستنەوەکەی بە سەرکەوتوویی کۆتایی پێ هێنا.
پێش هەڵگیرسانی جەنگی ئەمریکا و قەوارەى زایۆنی بۆ سەر ئێران، ڕۆژانە لەسەدا ٢٠ ى نەوتی جیهان بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبوو، بەڵام پەرەسەندنی جەنگەکە وای کرد جووڵەی بازرگانی و نەوتهەڵگرەکان بەتەواوی لەو ڕێڕەوە ستراتیژییەدا بوەستێت و بازاڕەکانی وزە تووشی شۆک ببن.
لەپاش توندبوونەوەی قەیرانەکە، تاران ڕێگەی داوە تەنیا کەشتیی چەند وڵاتێکی دیاریکراو بەو گەرووەدا تێپەڕ ببن، ئەمەش وەک هەنگاوێک بۆ کەمکردنەوەی فشارە ئابوورییەکان لەسەر وڵاتانی هاوردەکار و پاراستنی هێڵەکانی وزە لە ناوچەکەدا دەبینرێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە