2 کاتژمێر پێش ئێستا
103 جار خوێنراوەتەوە
قالیباف: بە یارمەتی وڵاتێکی ناوچەکە، پلان بۆ داگیرکردنی دوورگەیەکی ئێران ههیه
پهیام
سەرۆکی پەرلەمانی ئێران محەمەد باقر قالیباف ڕایگەیاند، هەموو چالاکانی دوژمن لە ژێر چاودێری دایە و ڕاشیگەیاند، "دوژمن بە یارمەتی وڵاتێکی ناوچەکە، سەرقاڵی پلاندانانە بۆ ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی دوورگەیەکی ئێران".
قالیباف لە هەژماری پلاتفۆڕمی کۆمەڵایەتی کۆمپانیای (X) کە ناوەندەکەی لە ئەمریکایە بە زمانی فارسی و عەرەبی لەبارەی هێرشەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بۆ سەر وڵاتەکەی پەیامێکی بڵاو کردەوە و رایگهیاند "دوژمن بە یارمەتی وڵاتێکی ناوچەکە، سەرقاڵی پلاندانانە بۆ داگیرکردنی دوورگەیەکی ئێران"
لە پەیامەکەی قالیباف'دا هاتووە: "بە پێی هەندێک زانیاری، دوژمنانی ئێران بە پشتیوانی یەکێک لە وڵاتانی ناوچەکە، سەرقاڵی پلاندانانە بۆ ئۆپەراسیۆنی داگیرکردنی دوورگەیەکی ئێران. هەموو جووڵەیەک دوژمن لە ژێر چاودێری هێزە چەکدارەکاندایە. ئەگەر هەنگاوێکی وا بنرێت، هەموو ژێرخانی ئەو وڵاتەی ناوچە بە بێ هیچ سنووردارییەک، دەبنە ئامانجی بێ بەزەییانە".
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە