1 کاتژمێر پێش ئێستا
86 جار خوێنراوەتەوە
عەباس عەراقچی: هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا نییە
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی ڕایگەیاند، سیاسەتی ئێران درێژەدانە بە بەرگریی لە وڵاتەکەی و ڕاشیگەیاند کە هیچ چەشنە دانوستاننێک لەگەڵ ئەمریکا لە ئارادا نییە.
عەراقچی وێڕای ڕەخنەگرتن لە سیاسەتەکانی واشنتۆن وتی، وڵاتانی ناوچەکە لە ئاراستەی سیاسەتی ئیسرائیلدا دەکاتە قوربانی.
وەزیری دەرەوەی ئێران لەبارەی گومانەکان لەسەر پرسی دانوستانی نێوان ئەمریکا و وڵاتەکەی دوا و وتی، هەندێک پەیام ئاڵوگۆڕ کراوە، بەڵام بڕیاری کۆتایی لەدەستی بەرپرسانی باڵا (ی ئێران) دایە.
عەباس عەراقچی وێڕای ڕەتکردنەوەی پێشنیازی ئاگربەست، جەختی لەوە کردەوە کە تاران بە دوای کۆتایی هاتنی جەنگە نەک ئاگربەست. ئەو لەبارەی دۆخی گەرووی هۆرموزیش هۆشداری دا و وتی، هەرچەشنە بوونێکی سەربازیی گرژییەکان زیاتر دەکات.
وەزیری دەرەوەی ئێران عەباس عەراقچی هەروەها لەبارەی هەڕەشەکانی سەرۆکی ئەمریکا لەبارەی هێرش بۆ سەر ژێرخانی وزەی وڵاتەکەی، وتی، "ئەوە لێکەوتەیەکی کارەساتباری دەبێت".
عەراقچی لە کۆتاییدا ڕەخنەی لە وڵاتانی ئەورووپاش لەبارەی دۆخەکە گرت و هاوکات سوپاسی هەندێک لە وڵاتانیشی کرد بۆ هێنانەوەی حاجییە ئێرانییەکان بۆ وڵاتەکەی.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە