2 کاتژمێر پێش ئێستا 109 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل: ئامانجی ستراتیژیمان لە تاران و ئەسفەهان بۆردومان کرد

پەیام
سوپای ئیسرائیل شەپۆلێکی بەرفراوانی هێرشیی ئاسمانی کردە سەر ژێرخانە سەربازییەکانی تاران و ئیسفەهان، هاوکات سیستەمیی بەرگریی ئیسرائیل بەرپەرچی هێرشە موشەکییەکانی تارانی دایەوە و وەزیری بەرگریش لیستی ئامانجە نوێیەکانی بۆ لێدان پەسەند کرد. 

لە نوێترین پێشهاتیی مەیدانیدا، سوپای ئیسرائیل ئەمڕۆ پێنجشەممە ڕایگەیاند کە هێزە ئاسمانییەکانیان زنجیرە هێرشێکی چڕ و بەرفراوانیان بۆ سەر سەرتاسەری خاکی ئێران ئەنجامداوە. بەگوێرەی ڕاگەیەندراوە فەرمییەکان، ئەم هێرشانە بە دیاریکراوی شاری "ئیسفەهان" لە ناوەڕاستی وڵاتەکە و چەندین ناوچەی دیکەی گرتووەتەوە، کە تێیدا ژێرخانە سەربازییەکان و بنکەکانی سەر بە ئێرانیان کردووەتە ئامانج و سوپا جەختی لەوە کردووەتەوە کە شەپۆلی هێرشەکان بە سەرکەوتوویی کۆتاییان هاتووە. 

لە بەرانبەردا، سوپاى پاسدارانی ئێرانیش زنجیرەیەک مووشەک و درۆنی دیکەیان ئاراستەى ئیسرائیل کرد و، بەجۆرێک زەنگی ئاگادارکردنەوە لە ناوەڕاستی ئیسرائیل، قودس و بەشێک لە کەناری ڕۆژئاوا لێدراوە. لەگەڵ ئەوەشدا سوپای ئیسرائیل دووپاتی کردەوە کە سیستەمە بەرگرییەکانیان بەردەوامن لە بەرپەرچدانەوەی ئەو هەڕەشە موشەکییانەی کە لە ناوخۆی ئێرانەوە ئاڕاستەیان دەکرێت. 

لەسەر ئاستی بڕیاری سیاسی و سەربازی، یسرائیل کاتس، وەزیری بەرگری و ئەیال زامیر، سەرۆکی ئەرکانی سوپا، ڕۆژی چوارشەممە کۆبوونەوە و تێیدا بانکێکی نوێی ئامانجە ستراتیژییەکانیان بۆ لێدان لە ناوخۆی ئێران و لوبنان پەسەند کرد. ئەم هەنگاوە وەک ئاماژەیەک بۆ بەردەوامی و چڕکردنەوەی ئۆپەراسیۆنەکان دەبینرێت، کە ئامانجیان تێکشکاندنی تواناکانی سوپای پاسداران و کۆگاکانی موشەک و ناوەندەکانی فەرماندەیی نەیارەکانیانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    سی ئێن ئێن: ئێران ئاماده‌كاری بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی هێرشی ئه‌مریكا بۆسه‌ر دورگه‌ی خارك كردووه‌

  • 8 خولەک پێش ئێستا

    جه‌نگ پێی نایه‌ 27ـهه‌مین ڕۆژییه‌وه‌ و هه‌وڵ بۆ گرێدانی دانووستان له‌ ئارادایه‌

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    سعوودیە: لە شەوی ڕابردوودادا ڕێگریی لە ٣٠ هێرشی فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کرا

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: ئامانجی ستراتیژیمان لە تاران و ئەسفەهان بۆردومان کرد

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    قالیباف: بە یارمەتی وڵاتێکی ناوچەکە، پلان بۆ داگیرکردنی دوورگەیەکی ئێران هه‌یه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    عەباس عەراقچی: هیچ دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکادا نییە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل: دوو ناوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی مووشه‌كمان له‌ تاران بۆردومان كرد

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ؛ تاران داوای قەرەبووی شەڕ و داخستنی بنکە سەربازییەکان دەکات

سەرەتا