1 کاتژمێر پێش ئێستا
120 جار خوێنراوەتەوە
جهنگ پێی نایه 27ـههمین ڕۆژییهوه و ههوڵ بۆ گرێدانی دانووستان له ئارادایه
پهیام
جەنگی نێوان ئەمریکا، ئیسرائیل و ئێران پێی نایە بیست و حەوتەمین ڕۆژەوە و هەردوولاش بە قورسی ئامانجەکانی یەکتر بۆردومان دەکەن و لهگهڵ ئهوهشدا ههوڵ بۆ گرێدانی دانووستان له ئارادایه.
لە هێرشێکی هاوبەشی ئەمریکا و قەوارەی زایۆنی بۆ سەر ئێرن، فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی لامەرد لە پارێزگای فارس لە باشووری ئەو وڵاتە کرایە ئامانج.
عەلی عەلیزادە، قائیمقامی لامەرد، ڕایگەیاند کە بەشێک لە ڕێڕەوی فڕۆکەخانەکە زیانی پێگەیشتووە، بەڵام هیچ زیانێکی گیانی نەبووە، دەنگی تەقینەوەی بەهێزیش لە شیراز بیستراوە.
لای خۆیەوە سوپای پاسدارانی ئێران ڕایگەیاند تا ئێستا ٢٠٢ فرۆکەی سەربازی ئەمریکا و ئیسرائیلی یان بە ئامانج گرتووە، بەپێی ئاژانسی هەواڵی فارس، ١٣١ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی وەک ئێم کیو-٩ و هێرمس خراونەتە خوارەوە، هەروەها ئاماژە بەوە کراوە کە ٥٦ مووشەکی کروز و تۆماهۆک لەلایەن سیستەمی بەرگریی ئاسمانیی ئێرانەوە کراونەتە ئامانج و تێکشکێنراون.
هەروەها دەڵێت: حەوت فڕۆکەی جەنگی لە جۆرەکانی "ئێف ١٥، ئێف ١٦، و ئێف ١٨، ئێف ٣٥، لەگەڵ حەوت فڕۆکەی سووتەمەنی گواستنەوە و یەک هێلیکۆپتەر تێکشکێنراون، ئەوە لە کاتێکدایە کە ئەمریکا و ئیسڕائیل خستنە خوارەی فڕۆکە پێشکەوتووە جەنگیەکان ڕەت دەکەنەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە