30/03/2026 675 جار خوێنراوەتەوە

کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ و سبەى ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە

پەیام

کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ و سبەى ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە، پلەکانی گەرماش نزیکەى سێ پلە نزم تر دەبێت، بەم شێوەیەى لاى خوارەوە:-

کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ دووشەممە   30-3-2026
کەش / ئاسمانی هەرێم  لەنێوان نیمچە هەور  و هەوری تەواو دەبێت بەتایبەتی لەناوچە شاخاوییەکاندا لەگەڵ دابارینی نمە باران لەزۆربەی ناوچەکان وە هەروەها کەمێک بەفر بارین لەناوچە شاخاوییە سنووریەکاندا, لەکاتەکانی نیوەرۆ  تاکو ئێوارە ئەگەری تاوە باران و بروسکە هەیە لەناوچە جیاجیاکاندا وەک ( سنووری پارێزگای دهۆک وە پارێزگای هەولێر و سنوری ئیدارەی گەرمیان) وە پێشبینی دەکرێت تاکو کاتەکانی ئێوارە بەشێوەی پچرپچر بەردەوامی ببێت لەگەل ئەگەری تەرزە لەم سنوورانە. بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو کاریگەری دابارین بەلاوازی دەمینێتەوە لەناوچە جیاجیاکان. 
خێراى با / لەسەر خۆ – مام ناوەند ( 10 – 20) کم/ک.  لەکاتەکانی بەیانی تاکو ئیوارە کەمێک بە چالاکی دەمینێتەوە کە هەندی کات دەگاتە   30 کم/ک 
ئاراستەی با /  لەنێوان باشووری خۆرئاوا  بۆ باکووری خۆرهەڵات دەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما /  کەمێک نزم  دەبێتەوە بە ( 1- 3 )  بەراوورد بە تۆمارکراوی دوێنێ.
مەوداى بینین /  لەنێوان ( 7 – 9) کم دەبێت. لەکات و شوێنی دابارین ( 5 – 7) کم دەبێت
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 16 پلەی سیلیزی 
پیرمام 12 پلەی سیلیزی
سۆران 12 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 4 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 13 پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 14پلەی سیلیزی
دهۆک 12 پلەی سیلیزی
زاخۆ 12 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 12 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 18 پلەی سیلیزی
سبەی سێ شەممە  31  - 3- 2026 
کەش/ ئاسمان لەنیوان هەور و نیمچە هەور دەبێت , لەگەڵ دابارینی نمە باران  لەناوچە جیاجیاکاندا  , لەکاتەکانی دوای  نیوەرۆ ئەگەری تاوە باران و بروسکە لەناوچەکانی سنووری پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی و کەرکوک وە ئیدارەی سەربەخۆی گەرمیان دەکرێت,  شایانی باسە لەم جۆرە کەشە ئەگەری تەرزە بارین دەکرێت . پاشان بۆ کاتەکانی ئێوارە کەش بەگشتی سەقامگیر دەبێتەوە ئاسمان بەرەو ساماڵ دەگۆڕێت.   
خێراى با / لەسەر خۆ - مام ناوەند ( 15 – 25) کم/ک.  بۆ کاتەکانی ئێوارە لاواز دەبێت.
ئاراستەی با /  باکووری خۆرهەلات بۆ باکووری خۆرئاوادەگۆڕێت.
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین /  لە نێوان (  7-  9) کم دەبێت.لەکات و  شوێنی دابارین ( 4 – 6) کم دەبێت. 
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 13 پلەی سیلیزی 
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 13 پلەی سیلیزی 
حاجی ئۆمەران 2 پلەی سیلیزی 
سلێمانی 12  پلەی سیلیزی 
چەمچەماڵ 14 پلەی سیلیزی
دهۆک 13 پلەی سیلیزی
زاخۆ 14 پلەی سیلیزی 
هەڵەبجە : 13 پلەی سیلیزی
گەرمیان  : 17 پلەی سیلیزی
30 – 3- 2026

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    رۆبیۆ: گیان له‌ده‌ستدانی سه‌ربازێكمان له‌ عێراق ڕووداوێكی نه‌خوازراو بووه‌

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    "بەغداد و هەولێر تائێستا هیچ گفتوگۆیەکیان لەبارەی بودجەی 2027 نەكردووە"

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    عەلی قەرەداغی: ئیدانەی هێرشەكانی سەر هەرێمی كوردستان دەكەین

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    ئەو كەسەی بە گۆڕینی دەنگی بۆ كچ هەزاران دۆلاری دەستکەوتووە، دەستگیر كرا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    كوشتارگەكان و فرۆشیارانی ماسی خواستیان بۆ بەکارهێنانى سەهۆڵ ماوە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سلێمانى.. لەسەر کوشتنی هاووڵاتییەک چوار تۆمەتبار دەستگیرکران

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    وەزارەتی ڕۆشنبیری بۆ ڕاگەیاندنەکان: لە كاتی ڕووماڵەکانتاندا بەرپرسیارێتی لەبەرچاو بگرن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی: پلەکانى گەرما بەرزتر دەبنەوە و لە گەرمیان دەگاتە 46 پلە

سەرەتا