2 کاتژمێر پێش ئێستا
198 جار خوێنراوەتەوە
ئەو پڕۆژە یاسایەی کە جیهان دژایەتى دەکرد؛ پەسەند کرا
پەیام
پەرلەمانی ئیسرائیل (کنیسێت) پڕۆژەیاسایەکی پەسەند کرد کە بە پێی ئەوە، بەندکراوە فەڵەستینییەکان بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت.
ئەم پڕۆژەیاسایە کارەدانەوەی نێودەوڵەتی لێکەوتەوە و لە دانیشتنێکی کنیسێت'دا بە ٦٢ دەنگ بەرامبەر ٤٨ دەنگ پەسەند کرا و، بنیامین نەتەنیاهو دەنگی بە پەسەند کردنی پڕۆژەیاساکە دا.
بە پێی ئەو یاسایە، بڕیاری لەسێدارەدان لە لایەن کارمەندانی بەندیخانەوە جێبەجێ دەکرێت.
ئەو کارمەندەی کە بڕیارەکە جێبەجێ دەکات پارێزبەندی یاسایی دەبێت و شوناسی بە پارێزراوی دەمێنێتەوە و، ئەو بەندکراوانەی کە بڕیاری لەسێدارەدانیان بۆ دەردەکرێت لە بەندیخانەی تایبەتدا دەمێننەوە و تەنها کەسانی تایبەت مافی بینینی ئەوانیان هەیە و دیدار لەگەڵ پارێزەرانیش تەنیا لە ڕێگەی ڤیدیۆ دەبێت.
بەپێى ئەو یاسایەی کە پەسەندکراوە لە کاتی دەرکردنی بڕیاری لەسێدارەدان دەرفەتی لێبوردن و یان پێداچوونەوە بە بڕیارەکە نییە. لەگەڵ ئەوەشدا ئەو بەندکراوانەی کە لە ناوخۆی ئیسرائیل بڕیاری لەسێدارەدانیان بەسەردا دەسەپێندرێت، دەرفەتی گۆرینی بۆ بەندکردنی هەتا هەتایی هەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە