1 کاتژمێر پێش ئێستا 146 جار خوێنراوەتەوە

چوار سەرباز لە باشووری لوبنان کوژران

پەیام
سوپای ئیسرائیل کوژرانی ٤ سەربازی دیکەی لە باشووری لوبنان ڕاگەیاند، بەمەش ژمارەی کوژراوانیان گەیشتە ١٠ سەرباز، هاوکات ئۆپەراسیۆنە زەمینییەکان دژی ژێرخانی حزبوڵڵا بە قوڵایی ٨ کیلۆمەتر لەناو خاکی ئەو وڵاتەدا بەردەوامە. 

بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە کوژرانی ٤ سەربازی دیکەی ئیسڕائیل پشتڕاستکرایەوە. سوپای ئیسرائیل ناوی ٣ لەو سەربازانەی بڵاوکردەوە لەگەڵ ئاماژەدان بە کوژرانی سەربازێکی چوارەم و هەروەها سەربازێکی دیکە بە سەختی و یەکێکی تریش بە سوکی برینداربوون، ئەمەش کۆی ئاماری کوژراوانی سوپای ئیسرائیلی لەم جەنگەدا بۆ ١٠ سەرباز بەرزکردەوە. 

هێزەکانی ئیسرائیل بە پاڵپشتی هێرشی ئاسمانیی چڕ، بەردەوامن لە پێشڕەوییەکانیان بۆ تێکشکاندنی ژێرخانی سەربازیی حزبوڵڵا. 

هەروەها میشێل مەنسا، وەزیری بەرگری لوبنان، ئاماژەی بەوە کردووە کە هێزەکانی ئیسرائیل تا ئێستا بە قووڵایی ٨ کیلۆمەتر لە سنوورەکانەوە چوونەتە ناو خاکی لوبنانەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چوار سەرباز لە باشووری لوبنان کوژران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    جەنگ پێ دەنێتە ڕۆژی ٣٢هەمینەوە و گەشبینی لە دانووستانەکاندا نیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەو پڕۆژە یاسایەی کە جیهان دژایەتى دەکرد؛ پەسەند کرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    مانگی سووری ئێران: بە هۆی هێرشه‌كانەوە ١٠٥ هەزار یەکە زیانیان بەر کەوتووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا: گەرووی هورمز بە ڕەزامەندیی ئێران یان بە زەبری هێز دەكرێتەوە

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا: لە عێراقەوە هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان کراوەتە سەرمان

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بژاردەی گرنگ لای من دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل خەرجییە سەربازییەكانى بە شێوەیەكی بێ پێشینە زیاد دەکات

سەرەتا