2 کاتژمێر پێش ئێستا 198 جار خوێنراوەتەوە

سووریا: لە عێراقەوە هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان کراوەتە سەرمان

پەیام

سوپای سووریا ڕایدەگەیەنێت، ڕووبەڕووی هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان بووەتەوە كە لە عێراقەوە كراوەتە سەریان.

ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) ئەمڕۆ دووشەممە لە زاری دەستەی ئۆپەراسیۆنەكانی سوپای وڵاتەكەیەوە ڕایگەیاند، ژمارەیەك فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرشیان كردووەتە سەر پێگە سەربازییەكانیان لە ناوچە سنوورییەكان لەگەڵ عێراق، بەڵام زۆربەی درۆنەكان پێش گەیشتن بە ئامانجەكانیان خراونەتە خوارەوە. 
 
دەستەی ئۆپەراسیۆنەكان لە ڕاگەیەنراوێكدا ئاماژەی بەوە دا كە یەكەكانیان بە سەركەوتوویی بەرپەرچی زۆرینەی هێرشەكانیان داوەتەوە و تێكیان شكاندوون. جەختیشی كردەوە كە ئێستا خەریكی لێكۆڵینەوەن لە بژاردەكانی بەردەمیان و بە توندی وەڵامی هەر هەڕەشە و دەستدرێژییەك دەدەنەوە كە بكرێتە سەر خاكی سووریا. 
 
ئەم پێشهاتە تەنیا چەند ڕۆژێك دوای ئەوە دێت كە سەباح نوعمان، وتەبێژی فەرماندەی گشتیی هێزە چەكدارەكانی عێراق ئاشكرای كرد، هێزە ئەمنییەكانیان توانیویانە (4) كەسی لە یاسادەرچوو  دەستگیر بكەن، كە لە ناحیەی ڕەبیعەی سەر بە پارێزگای نەینەواوە مووشەكیان ئاراستەی خاكی سووریا كردبوو. 

 نوعمان لەوبارەیەوە ڕایگەیاندبوو: بە هیچ شێوەیەك ڕێگە نادەین خاكەكەمان ببێتە خاڵی دەستپێك بۆ هێرشكردنە سەر هیچ دەوڵەتێك". 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا: لە عێراقەوە هێرشێكی بەرفراوانی فڕۆكەی بێفڕۆكەوان کراوەتە سەرمان

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترەمپ: بژاردەی گرنگ لای من دەستبەسەرداگرتنی نەوتی ئێرانە

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسڕائیل خەرجییە سەربازییەكانى بە شێوەیەكی بێ پێشینە زیاد دەکات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەرپرسێكی ئێران: تەنیا تاران كاتی كۆتاییهاتنی جەنگ دیاری دەكات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل دانی پێدا نا، سەدان كەس لە هێرشەكانی شەوى ڕابردوودا برینداربوون

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    لوبنان.. ئاماری قوربانییان گەیشتە 1189 كوژراو و سێ ڕۆژنامەنووسیش كوژران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئیسرائیل باجی گەورەی بۆردومانکردنى دامەزراوە پیشەسازییەكانمان دەدات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا: سەردەمی هەڕەشە دەریاییەكانی ئێران لە ئاوە هەرێمییەكاندا كۆتایی هاتووە

سەرەتا