2 کاتژمێر پێش ئێستا 105 جار خوێنراوەتەوە

سوپاى ئەمریکا پلانێكی بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی ئێران هەبووە و ترەمپ ڕایگرتووە

پەیام

سوپای ئەمریكا ئامادەكاریی بۆ ئەنجامدانی ئۆپڕاسیۆنێكی زەمینی بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران كردبوو و بەڵام بەپێی میدیای ئەو وڵاتە پلانەكە لە لایەن ترەمپەوە ڕێ لە جێبەجێكردنی كراوە.

تۆڕی هەواڵی سی ئێن ئێنی ئەمریكی لە زاری دوو سەرچاوەوە بڵاوی كردەوە: دان كین سەرۆكئەركانی هاوبەشی ئەمریكا لەسەردانێكدا بۆ بارەگای سێنتكۆم لە فلۆریدا گوێبیستی پلانێك بووە بۆ ناردنی هێزی زەمینی بۆ ئێران بۆ دەست بەسەراگرتنی یۆرانیۆنی پیتێنراو.

بەپێی ئەوەی سی ئێن ئێن بڵاوی كردووەتەوە "بەرپرسانی سوپای ئەمریكا پلانێكیان بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی پیتێنراوی ئێران ئامادەكردبوو، بەڵام دۆناڵد ترەمپ لەدوای هۆشدارییەكان لەوەی ڕەنگە ببێتە هۆی وەڵامدانەوەی توندی ئێران و درێژبوونەوەی جەنگ و ڕوودانی پشێوی زیاتر لە ئابووری جیهان ئەو پلانەی وەستاند.

میدیا ئەمریكییەكەش ئەوەشی ڕاگەیاندووە: سەرۆكی ئەمریكا نیگەران بووە لەوەی هێزەكانی وڵاتەكەی لە كاتی چوونیان بۆ ئێران زیانی گەورەیان بەر بكەوێت، بەوپێیەی ئێران ڕێكاری توندی بۆ پاراستنی كۆگای یۆرانیۆمەكەی گرتووەتەوە بەر.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    سوپاى ئەمریکا پلانێكی بۆ دەستبەسەراگرتنی یۆرانیۆمی ئێران هەبووە و ترەمپ ڕایگرتووە

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    كاتس: لە غـ.ەززە و لوبنان ناكشێینەوە و ڕێگری لە چەكی ئەتۆمی ئێرانیش دەکەین

  • 20 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكوەزیرانی پاكستان: گەیشتووینەتە دەقی كۆتایی ڕێككەوتنى ئاشتى ئێران و ئەمریكا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ڕەشنووسی ڕێككەوتنەکەى ئێران و ئەمریکا ڕاگرتنی جەنگ و قەرەبووی داراییش لەخۆدەگرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ڕەشنووسی ڕێككەوتنەكە ئامادەیە و چاوەڕێی بڕیاری سەركردایەتی باڵا دەكەین

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    كوەیت دژی هێرشەكانی ئێران ناڕەزاییەكی پێشكەشی ڕێكخراوی ئیكاو كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    گرژییەكانی گەرووی هورمز زیادیان كردووە و دوو درۆن خرانە خوارەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئەگەر ئەمریكا لە بەڵێنەكانی پەشیمان نەبێتەوە، بەمزووانە ڕێككەوتن واژۆ دەكەن

سەرەتا