6 رۆژ پێش ئێستا
232 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: تا سێ ههفتهی دیكه كۆتایی به جهنگ دههێنین
دۆناڵد ترەمپ دەڵێت، هێزەکانى ئەمریکا لەماوەى دوو تا سێ هەفتەى دیکەدا کۆتایى بە جەنگی ئێران دەهێنن، ڕاشیگەیاند: سەرکردایەتیى نوێى ئێران نێوەندگیرتر و عەقڵانیترن.
سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانى ئەمریکا لە دیدارێکی میدیاییدا ڕایگەیاند: گۆڕانی گشتگیر لە ڕژێمی ئێران ڕووی داوە، ئیدارەى ئەمریکا ئێستا دانوستان لەگەڵ کۆمەڵێک سەرکردەى نوێ دەکات کە لەوانی دیکە عەقڵانیترن.
لەبارەى نرخی نەوت و وزەوە، ترەمپ ڕاشیگەیاند: ئەوەى لەسەر منە بۆ دانانى سنوور بۆ بەرزبوونەوەى نرخی وزە، ئەوەیە کە کۆتایى بە جەنگی ئێران بهێنم، ئەمەش بەم نزیکانە دەکەم، هیچ هۆکارێک نەماوە بۆ ئەوەى پێویست بە مانەوە و درێژەدان بە جەنگ بکات.
دۆناڵد ترەمپ هەروەها دەڵێت: هێزەکانی ئەمریکا لە ماوەى دوو یان سێ هەفتەدا ئێران بەجێ دەهێڵن، ئەمەش ڕاستەوخۆ کاریگەریى لەسەر دابەزاندنی نرخی وزە دەبێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە