1 کاتژمێر پێش ئێستا
104 جار خوێنراوەتەوە
ترامپ: گەر ئاسۆیەک بۆ ڕێکەوتن نەبێت لە شەوێکدا هەموو پردەکانى ئێران وێران دەکەین
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکى ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران لە ڕووی سەربازییەوە تێکشکاوە و تاران پلانی هەیە باج بخاتە سەر هاتوچۆی گەرووی هورمز، هاوکات هەڕەشەی وێرانکردنی ژێرخانی ئەو وڵاتە دەکات ئەگەر تاران نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ.
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، هێرشی کردە سەر کۆماری ئیسلامیی ئێران و جەختی لەوە کردەوە کە ئەو وڵاتە لە ئێستاوە جەنگی دۆڕاندووە. ترامپ ئاماژەی بەوە کرد کە توانای سەربازیی ئەمریکا لە ئاستێکدایە دەتوانێت "تەنها لە یەک شەودا" کۆتایی بە ئێران بهێنێت و هەموو پرد و وێستگەکانی کارەبای ئەو وڵاتە وێران بکات، ئەگەر بێت و تاران ڕازی نەبێت بەو مەرجانەی واشنتن دەیانخاتە ڕوو.
ترامپ ئاشکرای کرد کە ئیدارەکەی پلانێکی هەیە بۆ سەپاندنی "ڕەسمی گومرکی" بەسەر ئەو کەشتییانەی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕ دەبن. ئەو، هەڕەشەکانی ئێرانی بۆ تێکدانی ئاسایشی ئاوەکان بە "شەڕێکی دەروونی" ناو برد و ڕایگەیاند کە چاندنی مین لە دەریادا نیشانەی لاوازییە و ناتوانێت ڕێگری لە ستراتیژیی نوێی ئەمریکا بگرێت.
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کرد، هەرچەندە بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە و ڕەنگە "شەوی داهاتوو" کاتی هێرشەکە بێت، بەڵام هێشتا دەرگای بۆ دیپلۆماسی کراوەیە و. ئەو ڕایگەیاند کە ئەگەر ئاسۆیەکی ڕوون بۆ ڕێککەوتنێکی نوێ ببینێت، ڕەنگە ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکە دوابخات؛ بە پێچەوانەوە، ئەگەر تا وادەی دیاریکراو ڕێککەوتن نەکرێت، ئەوا تاران ڕووبەڕووی وێرانکارییەکی بێوێنە دەبێتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە