4 کاتژمێر پێش ئێستا
136 جار خوێنراوەتەوە
ئاماری قوربانییانی كەرتی غـ.ەززە بۆ 72 هەزار و 292 شەهید بەرز بووەوە
پەیام
وەزارەتی تەندروستیی كەرتی غەززە ئاماری نوێی قوربانییانی كەرتەكەی بڵاو كردەوە و ڕایگەیاند 72 هەزار و 292 كەس شەهید بوون.
بە پێی زانیارییەكانی تەندروستیی كەرتی غەززە لە ماوەی 24 كاتژمێری ڕابردوو كەسێك شەهید بووە و هەروەها تەرمی سێ كەسی دیكەش دەرهێنراونەتەوە، پێنج كەسی دیكەش بریندار بوون.
ئەم زانیارییە هاوكاتە لەگەڵ بەردەوامی دۆخی سەختی كەرتەكە، كە لە هەر چەند ڕۆژێك جارێكدا تەندروستیی غەززە ئاماری نوێی قوربانییان بڵاو دەكاتەوە لەگەڵ دۆزینەوەی تەرمی نوێ و گۆڕ و گۆڕستانی كاتی كە لە كاتی جەنگدا بە ناچاری نێژراون و ئامار نەكراون.
هەرچەندە زانیاری لە بارەی شەهید بوونی ئەو كەسە و بریندارەكان نەخراوەتە ڕوو، بەڵام ڕۆژانە پێشێلكاری تەقەكردن لەلایەن سوپای زایۆنیەوە هەیە قوربانی تازە دەكەونەوە.
بە پێی نوێترین ئاماریش لە دوای 11ی تشرینی یەكەمی ساڵی ڕابردوو و دوای ڕاگرتنی جەنگ تا ئێستا 716 كەس شەهید بوون و 1968 كەس بریندار بوون، لەو كاتەشەوە تیمەكان 759 تەرمیان دەرهێناوەتەوە لەو ناوچانەی كە لە ژێر كۆنتڕۆڵی خۆیاندایە بە گشتییش ئاماری شەهیدەكان بۆ 72 هەزار و 292 كەس بەرز بووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە