4 رۆژ پێش ئێستا
288 جار خوێنراوەتەوە
بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بەردەوام دەبێت
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکانى هەرێم بەردەوام دەبێت، سبەینێش ئاسمان هەوری تەواو دەبێت و ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ هەینی 03-04-2026
کەش/ بەگشتی ئاسمان هەوری باراناوی دەبێت , نمە باران و بارانی مامناوەند بە پچڕپچڕی لە زۆربەی ناوچەکان بەردەوامی دەبێت بەتایبەت لەناوچە شاخاوییەکان کە هەندێک کات ئەگەری لێزمە بارانی دەبێت . کاریگەری نا سەقامگیری کەش بەردەوامی دەبێت بۆ کاتەکانی درەنگانی شەو زیاتر لەناوچەکانی رۆژهەلات پارێزگاکانی ( سلێمانی و هەلەبجە ) وە تاکو کاتەکانی بەیانی شەممە دەمینێتەوە.
خێراى با / مامناوەند ( 15 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 6 – 8 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بۆ ئەمرۆ:
هەولێر 19 پلەی سیلیزی
پیرمام 16 پلەی سیلیزی
سۆران 17 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 11 پلەی سیلیزی
سلێمانی 17 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 18پلەی سیلیزی
دهۆک 18 پلەی سیلیزی
زاخۆ 18 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 17 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 21 پلەی سیلیزی
سبەی شەممە 04-04-2026
کەش/ ئاسمان هەوری تەواو دەبێت . ئەگەری بارینی کەمێک نمە باران هەیە لە کاتەکانی بەیانیدا بە تایبەت لە ناوچە شاخاویەکان و ناوچە سنووریەکان .
خێراى با / لەسەر خۆ - مامناوەند ( 10 – 25 ) کم/ک.
ئاراستەی با / باکووری خۆرئاوا دەبێت .
پلەکانی گەرما / کەمێک نزمتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
مەوداى بینین / لە نێوان ( 7 - 9 ) کم دەبێت .
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر 18 پلەی سیلیزی
پیرمام 13 پلەی سیلیزی
سۆران 16 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران 9 پلەی سیلیزی
سلێمانی 15 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ 16پلەی سیلیزی
دهۆک 15 پلەی سیلیزی
زاخۆ 16 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 16 پلەی سیلیزی
گەرمیان : 20 پلەی سیلیزی
03-04-2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە