2 کاتژمێر پێش ئێستا
298 جار خوێنراوەتەوە
سبەینێ خۆپیشاندانی لایەنگرانی سەدر لە 12 پارێزگاى عێراق بەڕێوەدەچێت
پەیام
سبەینێ خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بەمەبەستى ئیدانەكردنی دەستدرێژییەكانی ئەمریكا و ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەكە بەڕێوەدەچێت.
سبەینێ شەممە 4ى 4ى 2026 خۆپیشاندانی لایەنگرانی ڕەوتی سەدر بەڕێوە دەچێت و نوسینگەی تایبەتی موقتەدا سەدر ڕێبەری ڕەوتی سەدر شوێنی خۆپیشاندانەكانی دیاریكرد كە لە 12 پارێزگا بەڕێوەدەچێت جگە لە نەجەف.
خۆپیشاندانەكە بەناوی خۆپیشاندانی ئاشتیانەی عێراق بۆ سەركۆنەكردنی هێرشی دوژمنكارانەی ئەمریكا و ئیسرائیل و داواكاری هێنانەدی ئاشتی لە ناوچەكە ئەنجام دەدرێت و چەندین ڕێنمایی بۆئەو خۆپیشاندانانە بڵاو كرایەوە كە لە كاتژمێر چوار و نیوی عەسر دەستپێدەكات تاوەكو كاتی خۆرئاوابوون بەردەوام دەبێت.
لە ڕێنماییەكاندا جەخت كراوەتەوە لە پاراستنی ئاشتیانەی خۆپیشاندانەكان و تەنیا هەڵكردنی ئاڵای عێراق بەبێ بەرزكردنەوەی هیچ ئاڵا و وێنەیەكی دیكە و جەخت كراوەتەوە لە پابەندبوون بە دروشم و هوتافی ناوەندی لەكاتی خۆپیشاندانەكان.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە