03/04/2026 558 جار خوێنراوەتەوە

سەرۆككۆماری فەرەنسا: دەمانەوێت گەرووی هورمز لە ڕێگەی گفتوگۆوە بكەینەوە

پەیام

سەرۆكی فەرەنسا دەڵێت پلانی كردەوەیەكی ئاشتیانەیان بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز دەبێت و دەیانەوێت گەرووی هورمز لە ڕێگەی گفتوگۆوە بكەنەوە، بۆ یەكەمجاریش كەشتیەكی فەرەنسی لە گەرووی هورمز تێپەڕ بوو.

ئیمانوێل ماكرۆن، سەرۆككۆماری فەرەنسا لە لێدوانێكدا ڕایگەیاند: وڵاتەكەی پلان بۆ كردەوەیەكی ئاشتیانە لەگەڵ وڵاتانی دیكە دادەنێت بۆ كردنەوەی گەرووی هورمز.

سەرۆككۆماری فەرەنسا جەختی كردەوە هەرچەندە پەكخستنی گەرووی هورمز ڕەتدەكاتەوە، بەڵام نابێت چارەسەری كێشەكە سەربازیی بێت و دەیانەوێت گەرووی هورمز لە ڕێگەی گفتوگۆ بكەنەوە.

لەلایەكی دیكەوە ئەمڕۆ كەشتیەكی بارهەڵگری فەرەنسی لە گەرووی هورمز تێپەڕ بوو و ئەوەش یەكەم كەشتی ئەوروپیە لە گەرووەكە تێپەڕبێت لەو كاتەوەی جەنگی ئێران هەڵگیرساوە.

ئاژانسی بلومبێرگ بڵاویكردەوە بەپێی داتاكان دەركەوتووە ئەو كەشتیە فەرەنسیە لە گەرووی هورمز تێپەڕ بووە و لەئێستادا لەبەرامبەر كەناراوەكانی وڵاتی عومانە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئاژانسێكی ئه‌مریكی: ئه‌مریكا به‌ نیازی به‌ئامانجگرتنی سه‌ركرده‌ ئێرانییه‌كانه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    چین ڕه‌تی ده‌كاته‌وه‌ میوانداری لوتكه‌ی كه‌شوهه‌وا بكات

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نێرده‌ی تایبه‌تی ئه‌مریكا: ئه‌مریكا هه‌وڵ ده‌دات ڕووسیا دڵنیا بكاته‌وه‌ی له‌وه‌ی ناتۆ هێرشی ناكاته‌ سه‌ر

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکی کۆریای باکوور ئامادە نەبووە لەگەڵ تڕمپ کۆبێتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    تره‌مپ: نابێت ئێران ببێته‌ خاوه‌نی چه‌كی ئه‌تۆمی

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    پەنابەرە موسوڵمانەكانی ڕۆهینگیا لە بەنگلادیش داوای گەڕانەوە بۆ نیشتمان دەكەن

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    گەنجێك بە تۆمەتی ئاگركەوتنەوە كارەساتبارەكەی لۆس ئەنجلۆس دادگایی دەكرێت

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ترەمپ: لەگەڵ شی جین و پوتین لەسەر ڕێگریی ململانێی ئەتۆمیی ڕێك كەوتووین

سەرەتا