4 رۆژ پێش ئێستا
283 جار خوێنراوەتەوە
پاپا لیۆن داوای كرد هەموو ڕێگاكانی گفتوگۆ لەگەڵ ئێران دووبارە بكرێنەوە
پەیام
ڕێبەری كاسۆلیكەكانی جیهان، لە پەیوەندییەكی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆكی ئیسرائیل داوای ڕاگرتنی جەنگی لەگەڵ ئێران كرد و جەختی لە كردنەوەی دەرگای گفتوگۆ و پاراستنی مەدەنییەكان كردەوە.
بەپێی ڕاپۆرتێكی ئاژانسی ڕۆیتەرز ئەمڕۆ 3ى 4ى 2026، پاپا لیۆن، ڕێبەری كاسۆلیكەكانی جیهان، پەیوەندییەكی تەلەفۆنی لەگەڵ ئیسحاق هێرت سۆگ، سەرۆكی ئیسرائیل ئەنجام دا و تێیدا داوای لێكردووە "هەموو ڕێگاكانی گفتوگۆ" بۆ كۆتاییهێنان بە جەنگ لەگەڵ ئێران "دووبارە بكاتەوە".
ئاماژەی بەوەش كردووە، كە پاپا لیۆن، وەك یەكێك لە ڕەخنەگرە توندەكانی ئەم جەنگە گەورەیەی ناوچەكە، هانی هێرتسۆگی داوە بۆ پاراستنی گیانی مەدەنییەكان و ڕێزگرتن لە یاسا نێودەوڵەتی و مرۆییەكان لە چوارچێوەی ململانێكاندا.
پێشتریش، پاپا ڕەخنەى توندى لە جەنگى سەر ئێران گرت و سێشەممەى ڕابردووش بۆ یەکەمجار بە ئاشکرا ناوی دۆناڵد ترەمپ سەرۆکى ئەرمریکای هێنا و لە بانگەوازێکی ڕاستەوخۆدا داوای لێکرد کۆتایی بەو ململانێیە بهێنێت کە ڕووى لە فراوانبوونە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە