پێش 2 هەفتە 329 جار خوێنراوەتەوە

ترەمپ داوای زیادكردنی بودجەی سەربازی بۆ یەك ترلیۆن و نیو دۆلار دەكات

پەیام

ترەمپ داوای زیادكردنی مێژوویی بودجەی سەربازی بۆ یەك ترلیۆن و نیو دۆلار دەكات و دەیەوێت بە كەمكردنەوەی خەرجییە مەدەنییەكان، باڵادەستیی هێزی دەریایی ئەمریكا لە جیهاندا دووبارە بەدەستبهێنێتەوە. 

ئەمڕۆ هەینی، كۆشكی سپی داواكاریی دۆناڵد ترەمپ، سەرۆكی ئەمریكای بۆ بودجەی ساڵی دارایی 2027 ئاشكرا كرد، كە تێیدا داوای زیادكردنێكی مێژوویی بۆ كەرتی بەرگری كردووە. 

ترەمپ داوای لە كۆنگرێس كردووە بودجەی بەرگری بۆ 1.5  تریلیۆن دۆلار بەرز بكەنەوە، كە ئەمەش بە ڕێژەی 42% لە بودجەی ئەمساڵ زیاترە.

بەپێی بەڵگەنامەكانی كۆشكی سپی، ئەم داواكارییە زیادكردنی زیاتر لە 445 ملیار دۆلار لە خەرجییە سەربازییەكان و كەمكردنەوەی 10%ی خەرجییە مەدەنییەكان (كە دەكاتە 73 ملیار دۆلار) لەخۆدەگرێت. 

یەكێك لە كارە لەپێشینەكانی ئەم بودجەیە، گەڕاندنەوەی باڵادەستیی هێزی دەریایی ئەمریكایە لە ڕێگەی دابینكردنی پارە بۆ بنیادنانی 123 كەشتیی جەنگی نوێ بۆ پنتاگۆن و وەزارەتی ئاسایشی ناوخۆ.

ئەم پێشنیارانە پێویستیان بە ڕەزامەندیی كۆنگرێس هەیە، كە پشتگیریی هەردوو پارتی كۆماری و دیموكراتی دەوێت، و زۆرجار یاسادانەران تەنها وەك پێشنیار مامەڵە لەگەڵ داواكارییەكانی بودجەی سەرۆكدا دەكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌ورووپا: هه‌ڵمه‌تی كۆكردنه‌وه‌ی واژوو بۆ هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ڕێكه‌وتنه‌ هاوبه‌شه‌كان به‌ڕێوه‌ده‌چێت

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەریتانیا هاوپەیمانییەکی جیهانی لە ٤٠ وڵات پێکدەهێنێت بۆ کردنەوەی گەرووی هورمز

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    هێشتا كاتی گه‌ڕی دووه‌می دانوستانی تاران و واشنتن دیاری نه‌كراوه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    فه‌ڕه‌نسا و به‌ریتانیا هه‌وڵێكی دیبلۆماسییان بۆ كردنه‌وه‌ی گه‌رووی هورمز ده‌ست پێ كردووه‌

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    بەریتانیا بەنیازە كتێبی جەنگ چاپ بكاتەوە و بەسەر هاووڵاتیان دابەشی بكات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    ئەمریكا بە توندی هۆشداری دایە بەغداد و باڵیۆزی عێراقیشی بانگهێشت كرد

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    بەهۆى پشتیوانینەکردنى ئەمریکا، ترەمپ تاووتوێی كەمكردنەوەی هێزەكانیان لە ئەورووپا دەكات

  • 6 رۆژ پێش ئێستا

    مۆسکۆ: سیاسەتی دەستدرێژیکارانە شکستی هێنا و ڕۆڵمان هەبوو لە ئارامیی ناوچەکەدا

سەرەتا