03/04/2026 409 جار خوێنراوەتەوە

‎شەپۆلەكانی بارانبارین ئاستی ئاوی دیجلە و فوڕاتى بەرزکردووەتەوە

پەیام

بەهۆی دابارینی باش و بەردانەوەی ئاو لە تورکیاوە، عێراق زیادبوونی بڕی ئاوی ڕووبارەكانی دیجلە و فوڕات و دیالەی ڕاگەیاند.

وەزارەتی سەرچاوە ئاوییەكانی عێراق، ڕایگەیاند، بەهۆی شەپۆلەكانی بارانبارین و لافاوەكانی ئەم دواییەی وڵات، بڕێكی زۆری ئاو ڕووی لە ڕووبارەكانی دیجلە و فوڕات و دیالە كردووە و بووەتە هۆی بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوی كۆگاكراو لە بەنداوەكان و زیادبوونی ئاوی ڕووبارەكان.

وەزارەتەكە ئاماژەی بەوە كردووە، كە پلانێكی كارپێكردن و كۆگاكردنی گشتگیریان بۆ قەرەبووكردنەوەی وشكەساڵیی ساڵانی ڕابردوو هەیە. هاوكات لایەنی توركیا ئاگاداری كردوونەتەوە لە زیادكردنی بڕی ئاوی بەردراوە لە بەنداوەكانیانەوە بەرەو عێراق، ئەمەش یارمەتیدەر دەبێت بۆ بەهێزكردنی كۆگاكانی ئاو، بوژاندنەوەی زۆنگاوەكان و باشتركردنی ژینگەی شەتلعەرەب.

ئەمساڵ لە هەرێمى کوردستانیش بە بەراورد بە ساڵى ڕابردوو بڕێکى زۆر باران باریوە و لە هەندێک شوێن بڕى بارانبارین سێ هێندەى ساڵى ڕابردوو زیادیکردووە، ئەوەش بووەتە هۆى بوژاندنەوەى سەرچاوە ئاوییەکان و سەرڕێژبوونى زۆرێک لە بەنداو و پۆندەکان لە شارو و شارۆچکەکانى هەرێم.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    وەزیری كارەبا لەسەر دۆخی كارەبا بانگهێشتى پەرلەمان دەكرێت

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    جەنگ ئابووریی عێراقی ڕووبەڕووی قەیرانێكی گەورەی بێداهاتی كردووەتەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بەرپرسێک لەسەر دزینی كێبڵی كارەبایی بە بەهای چوار ملیار و 400 ملیۆن دینار دەستگیركرا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدى، کۆتایی بە گەشتە پێنج ڕۆژییەكەی بۆ ئەمریكا هێنا و گەیشتەوە بەغداد

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    بابل.. پزیشكەكان مۆبایلێكیان لە گەدەی پیاوێك دەرهێنا

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    قایمقامێتی سلێمانی: قەیرانی غاز دروست نابێتەوە و غازێکى زۆرى پاشەكەوتكراو هەیە

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    زەیدی، لە نێوان ئەمریکا و ئێران، هەوڵ بۆ پاراستنی بێلایەنی عێراق دەدات

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەر گەندەڵی 40 كەسایەتی لە عێراق هەڕەشەی دەستگیركردنیان لەسەرە

سەرەتا