4 کاتژمێر پێش ئێستا
203 جار خوێنراوەتەوە
بانگەشەكانی ئیسرائیل لەبارەى هەوڵى ڕفاندنی سەربازانى لە غـ.ەززە ڕەتدەکرێتەوە
پەیام
سەرۆكی حەماس بانگەشەكانی ئیسرائیل بۆ ڕفاندنی سەربازان ڕەت دەكاتەوە و جەخت دەكاتەوە كە ئەمە هەوڵێكە بۆ تێكدانی ڕێككەوتنی ئاگربەست و داوای دەستوەردانی ناوەندگیرەكان دەكات.
حازم قاسم، وتەبێژی بزووتنەوەی بەرەنگاریی ئیسلامیی فەڵەستین (حەماس) بە فەرمی وەڵامی لێدوانەكانی فەرماندەی فیرقەی غەززەی سوپای قەوارەی زایۆنی دایەوە و سەرجەم ئەو تۆمەتانەی ڕەت كردەوە كە باس لە ویستی بزووتنەوەكە بۆ ڕفاندنی سەربازانی ئیسرائیلی لە نێو كەرتی غەززە دەكەن.
حازم قاسم ڕایگەیاند: ئەم لێدوانانە "بانگەشەی درۆن" و ئامانج لێیان دۆزینەوەی پاساوە بۆ پێشێلكردنی ڕێككەوتنی ئاگربەست.
وتەبێژی حەماس قاسم ڕایشیگەیاند: داگیركەر بە ئاشكرا نیازی تێكدانی ڕێككەوتنەكەی هەیە، بەتایبەت دوای ئەوەی فەرماندە سەربازییەكانیان ڕایانگەیاندووە كە كشانەوە لە "هێڵی زەرد" لە كارنامەیاندا نییە و چاوەڕێی هەلی گونجاو بۆ دەستپێكردنەوەی شەڕ دەكەن.
حەماس داوای لە وڵاتانی ناوەندگیر و ئەنجوومەنی ئاشتییش كرد كە هەڵوێستێكی ڕوونیان هەبێت و فشار بخەنە سەر ئیسرائیل بۆ جێبەجێكردنی پابەندییەكانی، لە كاتێكدا بەرەی خۆڕاگری بە تەواوی پابەندی ئاگربەستەكەیە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە