2 رۆژ پێش ئێستا
284 جار خوێنراوەتەوە
ئێران: فڕۆكەوانە ئەمریکییەکە ڕزگارنەکراوە و چەند فڕۆكەیەكی دیكەشمان تێكشكاندووە
پەیام
ئێران ڕەتی دەكاتەوە سوپای ئەمریكا فڕۆكەوانەكەی ڕزگار كردبێت و باس لەوەش دەكات لە كاتی هەوڵی ڕزگاركردنی فڕكەوانەكە چەند فڕۆكەیەكی دیكە تێك شكێنراوە.
عەمید ئیبراهیم زولفەقاری، وتەبێژی بارەگای ناوەندیی "خاتەمولئەنبیا"ی ئێران ڕایگەیاند: بە پشتیوانی خوا و لە ئۆپڕاسیۆنێكی هاوبەشی نێوان سوپای پاسداران، ئەرتەش، هێزەكانی بەسیج و پۆلیسدا، توانیمان ڕێگری لە هەوڵێكی ئەمریكا بۆ ڕزگاركردنی فڕۆكەوانێكی فڕۆكەیەكی جەنگیی تێكشكاو، بكەین.
زولفەقاری ئاماژەی بەوە كرد كە هێزەكانیان بە پلانێكی داڕێژراو توانیویانە ئۆپڕاسیۆنەكەی ئەمریكا لە نێو خاكی ئێراندا پەك بخەن و سێ فڕۆكەی دووژمن لە باشووری ئەسفەهان تێك بشكێنن، كە پێك هاتبوون لە دوو هەلیكۆپتەری جۆری "بلاك هۆك" و فڕۆكەیەكی گواستنەوەی سەربازیی جۆری سی 130 هێركۆلیس.
وتەبێژەكە جەختی كردەوە كە هەر سێ فڕۆكەكە دوای پێكان گڕیان گرتووە و بە تەواوی تێك شكاون، بەمەش ئۆپڕاسیۆنی ڕزگاركردنی فڕۆكەوانەكە شكستی هێناوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە