2 کاتژمێر پێش ئێستا
135 جار خوێنراوەتەوە
تڕهمپ: سوپای ئهمریكا كۆنتڕۆڵی گهرووی هورمز دهكات
دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا، دوا مۆڵەتی بۆ ڕێککەوتن لەگەڵ ئێران بۆ ٢٤ کاتژمێری دیکە درێژکردەوە و هۆشداریی توندیشی دا کە ئەگەر تاران نەیەتە سەر مێزی گفتوگۆ، تەواوی ژێرخان و وێستگەکانی وزەی ئەو وڵاتە خاپوور دەکات.
دۆناڵد ترامپ ئاماژەى بەوە دا، لە ئۆپراسیۆنی ڕزگارکردنی فڕۆکەوانەکەیان لە خاکى ئێران ١٥٥ فڕۆکەیان بەکارهێناوە. ڕاشیگەیاند: بژاردەی سەربازی لەسەر مێزە و دەکرێت ئێران لە تەنیا شەوێکدا بەرەو "چاخی بەردین" بگەڕێندرێتەوە.
لە بەرانبەردا، ترامپ ئاماژەی بەوە دا کە ڕێگە نادەن ئێرانییەکان کە شکستیان هێناوە باج لەسەر هاتوچۆی دەریایی دابنێن، بەڵکو سوپای ئەمریکا کۆنترۆڵی گەرووی هورمز دەکات. ڕاشیگەیاند: واشنتۆن دەیەوێت ئازادیی گواستنەوەی نەوت ببێتە بەشێکی سەرەکی لە هەر ڕێککەوتنێکی ئاگربەست لەگەڵ تاران بۆ ئەوەی ڕێڕەوەکە پارێزراو بێت.
ترەمپ دەڵێت: کۆتاییهاتنی هێرشەکان تەنیا بەندە بە ڕەفتارەکانی تارانەوە. بەڵام ئەگەر هەلەکە نەقۆزنەوە، ڕەنگە سبەی شەو دوا کاتی مانەوەی پرد و وێستگەکانی وزەی ئەو وڵاتە بێت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە