2 کاتژمێر پێش ئێستا
131 جار خوێنراوەتەوە
نهتهوه یهكگرتووهكان: هێرش بۆسهر ژێرخانی مهدهنی ئێران پێشێلكردنی یاسا نێودهوڵهتییهكانه
پهیام
نەتەوە یەکگرتووەکان بە فەرمی هاتە دەنگ و ڕایگەیاند کە هەر هێرشێکی ئەمریکا بۆ سەر وێستگەکانی وزە و پردەکانی ئێران، بە پێشێلکردنی ڕاشکاوانەی یاسا نێودەوڵەتییەکان ئەژمار دەکرێت.
ستیفان دوجاریک، وتەبێژی سکرتێری گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان، لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ئاشکرای کرد کە بە نیگەرانییەکی زۆرەوە بەدواداچوون بۆ ئەو وتارانە دەکەن کە هەڕەشەی وێرانکردنی دامەزراوە مەدەنییەکان دەکەن. جەختیشی کردەوە پاراستنی ژێرخانی شارستانی ئەرکێکی یاساییە و نابێت بکرێتە قوربانیی ململانێ سیاسییەکان.
دوجاریک ڕاشیگەیاند: بەپێی ڕێسا نێودەوڵەتییەکان، وێستگەکانی وزە و پردەکان ناوچەی قەدەغەکراون بۆ هەر جۆرە هێرشێکی سەربازی. تێکدانی ئەم شوێنانە ژیانی ملیۆنان هاووڵاتی دەخاتە مەترسییەوە.
واتەبێژەکەى نەتەوە یەکگرتووەکان داوای دانبەخۆداگرتنی لەلایەنەکانى جەنگ کرد لەپێناو ئەوەی ناوچەکە بەرەو ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازیی کراوە و گشتگیر هەنگاو نەنێت. ڕاشیگەیاند: هێرشکردنە سەر ژێرخانی مەدەنیو پرد و دامەزراوەکانى وزە، ئەمریکا ڕووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەکاتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە