1 کاتژمێر پێش ئێستا 95 جار خوێنراوەتەوە

چەندین پرد و شوێنى ستراتیژى لە ئێران بۆردومان کران


ئەمریکا و ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازییان لە "ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات" بۆردومان کرد و سوپای ئیسرائیلیش هۆشداریی بەپەلە دەداتە هاوڵاتیانی ئێران کە تا کاتژمێر ٩ی شەو شەمەندەفەر بەکارنەهێنن، لەگەڵ ئەوەشدا چەندین پرد و ژێرخانی ئێرانی بۆردومان کردووە. 

بەرپرسانی خۆجێی لە پارێزگای "ئازەربایجانی ڕۆژهەڵات" ڕایانگەیاند کە فڕۆکە جەنگییەکانی ئەمریکا و ئیسرائیل بنکەیەکی سەربازییان لە ناوچەی "ئەمەند" کردووەتە ئامانج. هەرچەندە ئاماژە بەوە کراوە کە هێرشەکە زیانی گیانی لێنەکەوتووەتەوە، بەڵام ئەم هەنگاوە وەک بەشێک لە ستراتیژی تێکشکاندنی تواناکانی تاران دەبینرێت. 

هەروەها بەرپرسانى ئێران ڕایانگەیاند، پردێکی ستراتیژى کە قوم ـی بە تاران و ناوچەکانى دەرەوە دەبەستەوە لەلایەن فڕۆکە جەنگییەکانى ئیسرائیل و ئەمریکاوە تەقێنراوەتەوە، هەر ئەمڕۆش پردێکى دیکە لە پارێزگاى زنجان تەقێنراوەتەوە. 

لەلایەکی دیکەوە، سوپای ئیسرائیل لە پەیامێکی کتوپڕ و هۆشداریدەردا داوای لە هاوڵاتیانی ئێران کردووە کە لە پێناو پاراستنی گیانیان، تا کاتژمێر ٩ ی شەو بە کاتی ناوخۆیی تاران، بە هیچ شێوەیەک هێڵەکانی شەمەندەفەر بەکارنەهێنن. 

هەروەها میدیاکانى ئێران بڵاویان کردەوە، لە بەیانى ئەمڕۆوە دەنگی چەندین تەقینەوەى بەهێز تارانی هەژاندووە، دواتریش بە قورسى دورگەى خارگ لە باشوورى ئێران لە کەنداوی عەرەبی بۆردومانکراوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    چەندین پرد و شوێنى ستراتیژى لە ئێران بۆردومان کران

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە نزیک کونسوڵخانەی ئیسرائیل لە ئیستەنبوڵ تەقە کرا و کوژراو هەیە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان: هێرش بۆسه‌ر ژێرخانی مه‌ده‌نی ئێران پێشێلكردنی یاسا نێوده‌وڵه‌تییه‌كانه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    تڕه‌مپ: سوپای ئه‌مریكا كۆنتڕۆڵی گه‌رووی هورمز ده‌كات

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران؛ داوا لە گەنجان دەکرێت وەک "قەڵغانی مرۆیی" دەوری وێستگەکانی کارەبا بگرن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەکسیۆس: ئەمریکا و ئێران تەنها لەسەر "کاتیبوون"ـی ئاگربەست ناکۆکن

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیسرائیل داوا له‌ هاووڵاتیانی ئێرانی ده‌كات له‌ هێڵه‌كانی شه‌مه‌نده‌فه‌ر دوور بكه‌ونه‌وه‌

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    ترامپ: گەر ئاسۆیەک بۆ ڕێکەوتن نەبێت لە شەوێکدا هەموو پردەکانى ئێران وێران دەکەین

سەرەتا