10/04/2026 445 جار خوێنراوەتەوە

هه‌ڵوێست و یه‌كگرتوو و كۆمه‌ڵ: به‌شداری دانیشتنی پەرلەمان ده‌كه‌ین و موسه‌ننا ئه‌مین كاندیدمانه‌

پەیام

ره‌وتی هه‌ڵوێست و یه‌كگرتووی ئیسلامی و كۆمه‌ڵی دادگه‌ری له‌ راگه‌یه‌ندراوێكی هاوبه‌شدا ڕایانگەیاند، به‌شداری دانیشتنی سبه‌ینێی په‌رله‌مانى عێراق ده‌كه‌ن كه‌ تایبه‌ته‌ بە هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆمار و دەنگ بە موسه‌ننا ئه‌مین کە كاندیدیانه‌ دەدەن.
 
ئەمەش ده‌قی راگه‌یه‌ندراوه‌كه‌:

بەیاننامەیەکی هاوبەش  لەلایەن رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی و یەکگرتووی ئیسلامی و کۆمەڵی دادگەری

لەسەر بنەمای بەرپرسیارێتی نیشتمانی و دەستووریمان، و لە جێبەجێکردنی پابەندبوونی دڵسۆزانەمان بۆ چەسپاندنی سەقامگیری سیاسی و خزمەتکردنی گەلەکەمان، رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی، یەکگرتووی ئیسلامی، و کۆمەڵی دادگەری لە پەرلەمانی عێراق، ویست و ئیرادەی نەگۆڕی خۆیان بۆ بەردەوامبوون لە جێبەجێکردنی مەرجە دەستوورییەکان بەبێ دواکەوتن و دوودڵی دووپات دەکەنەوە.

لەو چوارچێوەیەدا لایەنە ئاماژەپێکراوەکان بەشداریی خۆیان لە دانیشتنی سبەینێ، ١١ی نیسانی ٢٠٢٦، کە تایبەتە بە هەڵبژاردنی سەرۆکی کۆمار ڕادەگەیەنن، کە بە هەنگاوێکی سەرەکی دەزانن بەرەو گێڕانەوەی کارکردنی دروستی دەستوور و ڕێگە خۆشکردن بۆ هەوڵی جددی بۆ پێکهێنانی حکومەتێکی کارا کە توانای جێبەجێکردنی بەرپرسیارێتییەکانی هەبێت و بەدیهێنانی خواستەکانی هاووڵاتیان بۆ ئاسایش و سەقامگیری و بۆ ژیانێکی شکۆمەندانە.

هەروەها ئەم لایەنانە دووپاتی دەکەنەوە کە کاندیدی خۆیان هەیە بۆ پۆستی سەرۆکایەتی کۆمار، کە دکتۆر (موسەننا ئەمین)ە بە پشتبەستن بە قەناعەتیان بە لێهاتوویی و توانای هەڵگرتنی ئەم بەرپرسیارێتییە نیشتمانییە لەم قۆناغە هەستیارەدا.

ئێمە پێمان وایە بەردەوامی بەربەستکردنی ئەو شایستانە ئیتر ڕەوا نییە، بە لەبەرچاوگرتنی کاردانەوە نەرێنییەکانی کە ڕاستەوخۆ کاریگەرییان لەسەر ژیان و بژێوی هاووڵاتیان هەیە و زیاتر ئەو تەحەددایانەی ڕووبەڕووی وڵات دەبنەوە ئاڵۆزتر دەکەن. بۆیە بانگەوازی خۆمان بۆ هەموو هێزە نیشتمانییەکان دووپات دەکەینەوە کە بەرپرسیارێتی مێژوویی خۆیان هەڵبگرن و بەرژەوەندییەکانی وڵات لە پێشینە دابنێن و هەنگاو بنێن بۆ کۆتاییهێنان بەو بنبەستە سیاسیە.

رەوتی هەڵوێستی نیشتمانی

یەکگرتووی ئیسلامی کوردستان

 کۆمەڵی دادگەری کوردستان

١٠ی نیسانی ٢٠٢٦

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    سلێمانى.. دایکێکی دووگیان و کۆرپەکەی لە مردن ڕزگار کران

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    هاووڵاتیان: حكومەت هەم كارەباكەی كرد بە بازرگانی، هەم مۆلیدەكانیشی خستەوە كار

  • 11 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەرێم بە بانگەشەی "كەمكردنی داهات" هەڕەشە لەڕێككەوتنی مووچە دەكات

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئۆجەلان: ئیدی ناكرێت حیساب بۆ كورد نەكرێت

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بافڵ تاڵه‌بانی: هیچ حكومه‌تێك له‌ هه‌رێم نایه‌ته‌كایه‌وه‌ وه‌كو حكومه‌ته‌كه‌ی پێشوو بێت

  • 14 کاتژمێر پێش ئێستا

    وه‌زاره‌تی كاره‌با: بەرهەمهێنانی كارەبا كەمی كردووە و لە هەوڵى چارەسەرکردنیداین

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێنەری جووتیارانی سەیدسادق: ئەحمەدی حاجی ڕەشید خەمخۆرمانە و پێزانینمان بۆى هەیە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    شاندی ئیمراڵی و ئاكپارتی پڕۆژەیاسای گەڕانەوەی پـ.ەكەكەیان تاوتوێ كرد

سەرەتا