06/06/2026 251 جار خوێنراوەتەوە

ئیسرائیل نەیهێشت گەنجێك بە ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی شاد بێت

پەیام

لە دیمەنێكدا كە بە دەیانی هاوشێوەی لە ماوەی جەنگ تێیدا دووبارە بووەتەوە، گەنجێك لە كەرتی غەززە كە بەنیاز بوو ئەم ئێوارەیە بچێتە پڕۆسەی هاوسەرگیرییەوە، بەرەبەیانی ئەمڕۆ لەنێو چادرەكەیدا بە هێرشێكی ئاسمانیی سوپای زایۆنی سووتا و گیانی لەدەست دا.

لە شاری خان یونس لە باشووری كەرتی غەززەی فەڵەستین، (موهەننەد فروانە)ی 25 ساڵ، خەریكی دوایین ئامادەكاری بوو بۆ ئاهەنگی هاوسەرگیرییەكەی كە بڕیار بوو ئێوارەی ئەمڕۆ شەممە بەڕێوە بچێت. 

تەنیا چەند كاتژمێرێكی مابوو بۆ دەستپێكردنی ژیانێكی نوێ، بەڵام هێزی ئاسمانیی زایۆنی بێدەنگیی شەویان بە ئاگر و خوێن شكاند، موهەننەد لەنێو ئەو چادرەی لە سەربانی ماڵەكەیان هەڵی دابوو، بەهۆی بۆردومانەكەوە بە زیندویی سووتا و شەهید بوو.

موهەننەد گەنجێكی دەرچووی زانكۆ بوو، هەر ئەو شوێنەی كاتژمێر سێی بەرەبەیان لە لایەن قەوارەی زایۆنییەوە بۆردومان كراوە بۆ پێشوازی لە بووكەخان ئامادەی كردبوو، بەڵام بەهۆی بۆردومانەكەوە كەلوپەل و پێداویستیی خانە بچووكەكەی موهەننەد لەگەڵ خوێنی خۆی تێكەڵ كرا و ئەو گوڵەی بۆ پێشوازیی لە بووك كۆی كردبووەوە بۆ مەڕاسیمی دواین ماڵاوایی بەكار هێنرا.

كەسوكاری موهەننەد فراوانە بانگەوازی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دەكەن هەر چی زووە بۆ ڕاگرتنی كۆمەڵكوژی هاووڵاتیانی فەڵەستینی لە كەرتی غەززە دەستوەردان بكەن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران ده‌یه‌وێت به‌ یاسه‌یه‌ك له‌ په‌رله‌مانه‌كه‌یه‌وه‌ ڕسومات له‌ گه‌رووی هورمز بسه‌پێنێت

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    عومان: له‌باره‌ی هورمزه‌وه‌ له‌گه‌ڵ ئێران و لایه‌نه‌كانی دیكه‌ كارده‌كه‌ین و ئه‌وه‌ به‌رپرسیارێتی ئێمه‌یه‌

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: بنكه‌كانی ئه‌مریكامان له‌ كوه‌یت، ئوردن و به‌حرێن به‌ئامانج گرت

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: له‌ پێنج كاتژمێردا چه‌ندین ئامانجی سه‌ربازی ئێرانمان بۆردومان كرد

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا و ئێران هێرشیان بۆسه‌ر پێگه‌كانی یه‌كتر ئه‌نجام دا

  • 9 کاتژمێر پێش ئێستا

    میدیای ئێران: دەنگی چوار تەقینەوە لە ڕۆژهەڵاتی بەندەر عەباس بیسترا

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: یاداشتی لێکتێگەیشتنی تاران و واشنتۆن لە مه‌ترسیدایه‌

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: ئۆپه‌ڕاسیۆنێكی كتوپڕمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ناوچه‌كه‌

سەرەتا