پێش 4 هەفتە 324 جار خوێنراوەتەوە

تاران: ڕاگرتنی شه‌ڕ له‌ لوبنان مه‌رجی سه‌ره‌كییه‌ بۆ ڕێككه‌وتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا

په‌یام
تاران مەرجی ڕێککەوتن لەگەڵ واشنتۆن بۆ کۆتاییهێنان بە گرژییەکان دەبەستێتەوە بە ڕاگرتنی شەڕ لە لوبنان، هاوکات جەخت لە بەردەوامیی پاڵپشتییەکانی بۆ حزبوڵڵا و گرنگیی کشانەوەی ئیسرائیل دەکاتەوە. 
کۆماری ئیسلامیی ئێران مەرجی هەر جۆرە ڕێککەوتنێکی ئاشتی لەگەڵ ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕ، بەستووەتەوە بە بەدیهاتنی ئاگربەست لە نێوان ئیسرائیل و حزبوڵڵادا. لەم چوارچێوەیەدا، عەباس عه‌راقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ڕایگەیاندووە کە پێویستە کۆتاییهاتنی شەڕ لە لوبنان هاوکات بێت لەگەڵ کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیل لەو ناوچانەی لەم دواییانەدا کۆنترۆڵیان کردوون. 
ئەم لێدوانانەی تاران لە کاتێکدا دێن کە نەعیم قاسم، ئەمینداری گشتیی حزبوڵڵای لوبنان، پێشنیازێکی ئەمریکای بۆ ڕاگرتنی شەڕ لە نێوان ئیسرائیل و حکومەتی لوبنان ڕەت کردەوە، بەهۆی ئەوەی پێشنیازەکە کشانەوەی هێزەکانی ئیسرائیلی لەخۆ نەدەگرت و حزبوڵڵاش بەشدار نەبوو لەو دانوستانانەدا. لە بەرانبەردا، ته‌ل ئەبیب جەخت لەسەر بەردەوامیی هێرشەکانی دەکاتەوە و ڕەتیدەکاتەوە هێزەکانی لە باشووری لوبنان بکشێنێتەوە، ئەمەش ناکۆکییەکانی نێوان ئیسرائیل و واشنتۆنی لەمبارەیەوە زیاتر کردووە. 
لەسەر زەویش، گرژییە سەربازییەکان لە ناوچەکەدا بەردەوامییان هەیە و لەم هەفتەیەدا بازنەی پێکدادانەکان فراوانتر بووە؛ حزبوڵڵای لوبنان ڕایگەیاندووە کە دوو هێرشی کردووەتە سەر هێزەکانی ئیسرائیل لە باشووری لوبنان، بەتایبەت لە نزیک قەڵای شەقێف. هاوکات دەزگا ئەمنییەکانی لوبنان هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیلیان بۆ سەر چەندین شارۆچکە لە باشووری وڵاتەکە پشتڕاستکردووەتەوە، لە کاتێکدا لە ماوەی ڕابردوودا چەندین ناوچەی دیکەی وەک کەرتی غەززە و باکووری ئیسرائیل و کوێتیش ڕووبەڕووی بۆردوومان بوونەتەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    گەڕێكی دیكەی گفتوگۆكانی ئێران و عومان لەسەر گەرووی هورمز بەڕێوەدەچێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشەکانى ئیسرائیلەوە 35 غەززەیی دیکە بوونە قوربانى

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    تەندروستیی ئێران: لە هێرشەكانى هەفتەى ڕابردوودا 132 کەس بوونەتە قوربانی

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەورووپا تاوتوێی پێشنیازێكی سەپاندنی باج لە گەرووی هورمز دەكات

  • 10 کاتژمێر پێش ئێستا

    قاڵیباف: بە توندی وەڵامی هەر پێشێلكارییەكی ئەمریكا دەدەینەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرۆكی لوبنان: هەرگیز لە بڕیاری دانوستان لەگەڵ ئـیسرائیل پاشگەز نابمەوە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران سەرجەم وتوێژەكانی لەگەڵ ئەمریكا ڕاگرت

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى نزاکردنى بۆ شەهیدان، ئیسرائیل موفتی قودسی دوورخستەوە

سەرەتا