1 کاتژمێر پێش ئێستا
95 جار خوێنراوەتەوە
ئهمریكا دوو درۆنی ئێرانی له گهرووی هورمز خسته خوارهوه
پهیام
فەرماندەیی ناوەندیی ئەمریکا تێکشکاندنی دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانی لە گەرووی هورمز ڕاگەیاند، ئەمەش لە کاتێکدایە گرژییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەهۆی هێرشە مووشەکییەکانەوە بۆ سەر بنکە سەربازییەکان ڕووی لە هەڵکشان کردووە.
بەپێی ڕاگەیەندراوێکی فەرماندەیی ناوەندیی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا (سێنتکۆم)، هێزەکانیان دوو فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی هێرشبەری ئێرانییان لە گەرووی هورمز خستووەتە خوارەوە کە بە وتەی ئەوان هەڕەشەیان بۆ سەر کەشتیوانیی نێودەوڵەتی
دروست کردبوو.
سێنتکۆم جەختی کردووەتەوە کە هێزەکانیان لەوپەڕی ئامادەباشیدان بۆ بەرپەرچدانەوەی هەر هێرشێک و بەردەوامبوون لە پاراستنی ئاسایشی ناوچەکە.
ئەم پێشهاتە نوێیە دوای زنجیرەیەک پێکدادانی سەربازی دێت کە ئێوارەی هەینی دەستی پێ کرد؛ کاتێک هێزە ئەمریکییەکان چوار فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی ئێرانییان لە نزیک هەمان گەروو تێکشکاند و دواتریش چەند پێگەیەکی ڕاداری کەناراوەکانی ئێرانییان کردە ئامانج.
لە بەرانبەردا، تاران ڕایگەیاند وەک کاردانەوەیەک بۆ ئەو هێرشانە، چەندین مووشەکی ئاراستەی بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە هەردوو وڵاتی کوێت و بەحرەین کردووە.
لای خۆیەوە سوپای ئەمریکا ئاشکرای کرد کە سیستەمە بەرگرییەکانیان توانیویانە شەش مووشەکی بالیستی لە ئاسماندا بخهنه خوارهوه، لە کاتێکدا مووشەکی حەوتەم لە ئامانجەکەی دوور کەوتووەتەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە