06/06/2026 268 جار خوێنراوەتەوە

ئەمریكا پشتگیری لە ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دەكات

پەیام

لەگەڵ بەردەوامی ئاڵۆزییەكان، بەرپرسێكی ئەمریكی پشتگیریی واشنتۆنی بۆ ئاشتیی گشتگیر لەنێوان لوبنان و ئیسرائیل دووپات كردەوە و وادەی خولێكی نوێی دانوستانەكانیشی ئاشكرا كرد.

بەرپرسێكی ئەمریكی بە كەناڵی جەزیرەی قەتەریی ڕاگەیاند، واشنتۆن بەردەوام دەبێت لە پشتگیریكردنی هەوڵەكان بۆ گەیشتن بە ڕێككەوتنێكی ئاشتی گشتگیر لە نێوان لوبنان و ئیسرائیل و بڕیارە دوای 22ی حوزەیران خولێكی نوێی دانوستانەكان بۆ ئەو مەبەستە ئەنجام بدرێت. 

ئەم بەرپرسە ئێرانیشی تۆمەتبار كرد بەوەی ویستوویەتی ڕێگری لە دانوستانەكان بكات و حزبوڵڵاشی خستە بەردەم دوو بژاردە: یان شەڕێكی بێسوود یان ڕێگەدان بە ئاوەدانكردنەوە و گەڕانەوەی ئاوارەكان.

هەروەها جەختی كردەوە كە مەرجەكانی ڕێككەوتنەكە دادپەروەرانەن و هەردوو حكومەتی لوبنان و ئیسرائیل ڕەزامەندییان لەسەر داوە. 

بەرپرسە ئەمریكییەكە داوای كرد حزبوڵڵا دەستبەجێ تەقەكردن ڕابگرێت و ئاماژەی بەوەش كرد، دەبێت هەموو چەكەكان لە ژێر كۆنترۆڵی حكومەتی لوبناندا بن، چونكە بە وتەی ئەو، حزبوڵڵا بە تەنیا بەرپرسیارە لە بەردەوامیی گرژییەكان و بەكارهێنانی ژێرخانی مەدەنی بۆ حەشارگەی چەك. 

ئەمە لە كاتێكدایە ئەمڕۆ، سوپای ئیسرائیل زنجیرەیەك هێرشی توندی كردە سەر باشوور و ڕۆژهەڵاتی لوبنان، تەنها لە شارۆچكەی "زێبدین" 5 كەس كوژران، لە بەرامبەردا، حزبوڵڵا ڕایگەیاند، بە درۆنی خۆكوژ كۆبوونەوە سەربازییەكانی ئیسرائیلیان  پێكاوە، سوپای ئیسرائیلیش دانی بە كوژرانی شۆفێری تانكێك و برینداربوونی سێ ئەفسەری دیكەدا نا.

پیشتریش دۆناڵد ترەمپ ڕایگەیاندبوو پێشكەوتنی باش بەرەو ئاگربەست هەیە و تەنانەت لەگەڵ حزبوڵڵاش قسەی كردووە، بەڵام بنیامین نەتەنیاهوو جەختی كردەوە، كە تا ئێستا هیچ ڕێككەوتنێك لە ئارادا نییە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا