1 کاتژمێر پێش ئێستا
166 جار خوێنراوەتەوە
پوتین: هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینم
پەیام
سەرۆكی ڕووسیا ڕایگەیاند، هیچ مانایەك لە كۆبوونەوە لەگەڵ زیلینسكیدا نابینێت و ناردنی هەر جۆرە چەكێكیشی بۆ ئێران ڕەت كردەوە.
ڤلادیمێر پوتین، سەرۆكی ڕووسیا لە كۆڕبەندی ئابووریی سان پترسبۆرگ ڕایگەیاند، لە ئێستادا هیچ بنەمایەك بۆ كۆبوونەوە لەگەڵ ڤلۆدیمێر زیلینسكی بوونی نییە و پەیامێكی ئەوی بە "خراپ و بێڕێزی" وەسف كرد.
پوتین جەختی كردەوە كە ڕووسیا نایەوێت تەنها بۆ كات بەسەربردن كۆ ببێتەوە، بەڵكو دەبێت پێشوەختە ڕێككەوتنی نووسراو و ڕوون هەبێت.
هاوكات، سەرۆكی ڕووسیا تۆمەتەكانی ناردنی چەكی بۆ ئێران ڕەت كردەوە و وتی: تاران داوای چەكی نەكردووە، بەڵام مۆسكۆ ئامادەیە لە چوارچێوەی نێودەوڵەتیدا بۆ پرسی ئەتۆمیی ئاشتییانە هاوكارییان بكات.
سەبارەت بە وزە، پوتین ئاماژەی بەوە كرد كە لە ڕێگەی "ئۆپێك پڵەس"ەوە هەوڵی سەقامگیریی بازاڕ دەدەن و چیتر داهاتی نەوت و گاز تەنها 20%ی بودجەی ڕووسیا پێكدەهێنێت.
هەروەها ڕەخنەی توندی لە بەكارهێنانی دۆلار وەك چەكێكی سیاسی گرت و وتی ئەمە متمانەی بە سیستەمی دارایی جیهان لاواز كردووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە