06/06/2026 274 جار خوێنراوەتەوە

"وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران لە قۆناغی كۆتاییدان"

پەیام

وتووێژە ئەتۆمییەكانی نێوان واشنتۆن و تاران گەیشتوونەتە قۆناغی كۆتایی و تەنیا چەند خاڵێكی سنووردار بۆ ڕێككەوتنی گشتگیر ماون.

ماڵپەڕی "ئاكسیۆس" لە زاری بەرپرسانی ئەمریكاوە ئاشكرای كرد، وتووێژەكانی نێوان ئەمریكا و ئێران لە قۆناغی كۆتایی و هەستیاردان. جارد كۆشنەر و ستیڤ ویتكۆف، نوێنەرانی ئەمریكا، لەگەڵ تیمێكی 100 كەسی لە گەورە شارەزایانی ئەتۆمی كۆ بوونەتەوە بۆ تاوتوێكردنی وردەكارییە تەكنیكییەكانی هەر ڕێككەوتنێكی ئەگەری. 
ئەكسیۆس دەڵێت: هەرچەندە هێشتا ڕوون نییە ڕێككەوتنی كۆتایی واژۆ دەكرێت یان نا، بەڵام كۆشكی سپی ئاماژەی ئەرێنی لە لایەنی ئێرانییەوە پێگەیشتووە.

بەپێی سەرچاوەكان، جیاوازییە سەرەكییەكان لە ئێستادا لەسەر بڕ و كاتی ئازادكردنی پارە سڕكراوەكانی ئێرانە. 

هەروەها خاڵێكی دیكەی ناكۆكی پەیوەستە بە كاتی كەمكردنەوەی پیتاندنی یۆرانیۆم، دۆناڵد ترەمپ داوای كردووە لە ماوەی 60 ڕۆژدا تەواو بكرێت، بەڵام ئێران داوای 90 ڕۆژ دەكات. 

ماڵپەڕی ئاكسیۆس ئاماژەی بەوەیش كردووە، كە واشنتۆن چاوەڕوانی وەڵامی فەرمی تاران دەكات و پێی وایە جیاوازییە ماوەكان تا ڕادەیەك سنووردارن و دەكرێت چارەسەر بكرێن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 8 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: بنكه‌ سه‌ربازییه‌كان و كۆگاكانی درۆنمان له‌ ئێران بۆردومان كرد

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هیچ گۆڕانكارییه‌ك له‌ گه‌رووی هورمز ڕوونادات

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    پێشنیازكراوه‌ بۆ ماوه‌ی ده‌ ڕۆژ هێرشه‌ سه‌ربازییه‌كانی سه‌ر ئێران ڕابگیردرێت

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا داوا له‌ هاووڵاتیانی ده‌كات گه‌شت بۆ ڕۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست نه‌كه‌ن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: هێرشمان كرده‌ سه‌ر بنكه‌ و به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ ئوردن و به‌حرێن

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    میدیای ئیسرائیلی: له‌ جه‌نگی سه‌ر ئێراندا ئه‌مریكا و ئیسرائیل له‌ ئاستێكی به‌رزدا له‌ هه‌ماهه‌نگیدان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    ئه‌مریكا: زنجیره‌یه‌ك هێرشی دیكه‌مان كرده‌ سه‌ر ئێران

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    ئێران: بیرۆكه‌ و پێشنیازمان بۆ ڕاگرتنی جه‌نگ ئاڕاسته‌ كراوه‌

سەرەتا