17/04/2026 357 جار خوێنراوەتەوە

چوارچێوەی هەماهەنگی كۆبوونەوەی یەكلاكەرەوە لەسەر پۆستی سەرۆكوەزیران دەکات

پەیام 

سبەی كۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی تایبەت بە پرسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانی عێراق بەڕێوە دەچێت و بە پێی زانیارییەكانیش كۆبوونەوەكە یەكلاكەرەوە دەبێت.

سبەی، شەممە كۆبوونەوەی هێز و لایەنەكانی نێو چوارچێوەی هەماهەنگیی شیعەكانی عێراق تایبەت بە پرسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیران بەڕێوە دەچێت. 

لەوبارەوە عودەی عەبدولمەهدی ئەندامی چوارچێوەی هەماهەنگی ڕایگەیاند: كۆبوونەوە چاوەڕوانكراوەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی كە بڕیارە سبەی بەڕێوە بچێت ناكۆكی و گفتوگۆی شوناسی پاڵێوراوی پۆستی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو یەكلا دەكاتەوە.

ئەو وتیشی: تا ئێستا شەش ناو بۆ ئەو پۆستە لەسەر مێزی گفتوگۆكانن كە یەكێكیان محەممەد شیاع سودانی سەرۆكوەزیرانی كاربەڕێكەری ئێستایە.

ئەندامەكەی چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: چوارچێوە بە سەرجەم ناونیشانەكانیەوە مكوڕن لەسەر كۆبوونەوەكەی سبەی و گەیشتن بە سازان لەبارەی كەسایەتی پاڵێوراوی سەرۆكوەزیرانی داهاتوو.

لای خۆیەوە، فیراس مەسلەماوی وتەبێژی فڕاكسیۆنی ئاوەدانكردنەوە و گەشەپێدان لە ئەنجوومەنی نوێنەران بە هەمان شێوە ڕایگەیاند: كۆبوونەوەكەی سبەی بۆ دیارییكردنی كەسایەتی پاڵێوراوی پۆستی سەركۆەزیران یەكلاكەرەوە دەبێت.

ئەو وتیشی: لە كۆبوونەوەكەی سبەیەوە جووڵەی فەڕمی بۆ ناونان و ڕاسپاردنی سەرۆكوەزیرانی نوێ دەست پێدەكات.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 12 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە جەنگی ئەمریكا و ئێراندا سیستمی بەرگری عێراقی بە تەواوی پەكی كەوتووە

  • 13 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەشێک لە گرووپە چەكدارەکانی عێراق بە مەرج ئامادەن چەكەكانیان ڕادەست بكەن

  • 16 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. گەڕانەوەی 18 هەزار حاجی لە دەروازەی عەرعەرەوە كۆتایی هات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق داوای دەسپێشخەرییەكی ئەوروپی بۆ كۆتاییهێنان بە شەڕ دەكات

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. فەرمانی گرتن بۆ تۆمەتبارانی دۆسیەی پاڵاوگەكانی باكوور و سامانەکانیان دەركرا

  • 21 کاتژمێر پێش ئێستا

    عێراق.. پڕۆژەی كۆكردنەوەی چەك لە دەستی دەوڵەت چووەتە قۆناغی جێبەجێكردنەوە

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    کۆمپانیایەک: کەشتییەکمان لە نزیک بەندەری ئوم قەسر کراوەتە ئامانج

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    هێزێکى سەرەکی بڕیاری جیابوونەوەى لە حەشد دا و چەک دادەنێت

سەرەتا