3 کاتژمێر پێش ئێستا
156 جار خوێنراوەتەوە
لهپێناو دانوستاندا؛ پاكستان داوای ههڵگرتنی گهمارۆ دهریاییهكانی سهر ئێران دهكات
لەگەڵ نزیکبوونەوەی وادەی کۆتاییهاتنی ئاگربەست، پاکستان فشاری توند دەخاتە سەر دۆناڵد ترەمپ بۆ هەڵگرتنی گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران. ترەمپیش بەڵێن دەدات.
سەرچاوەیەکی ئەمنیی پاکستانی بە ئاژانسی (ڕۆیتەرز) ی ڕاگەیاندووە، عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا بە ترەمپی وتووە کە گەمارۆی سەر بەندەرەکانی ئێران گەورەترین کۆسپە لەبەردەم دانوستانەکاندا، بۆیە پێویستە چاو بە فەرمانەکەدا بخشێنێتەوە و گەمارۆکە هەڵبگرێت، ترەمپیش بەڵێنی داوە ئەو پێشنیازە لەبەرچاو بگرێت.
سەرەڕای ئەو بەڵێنە، بەرپرسێکی باڵای ئێران ئەمڕۆ دووشەممە ئاشکرای کرد کە هێشتا کەلێنێکی گەورە لە نێوان تاران و واشنتۆن ماوەتەوە، جەختیشی کردەوە کە توانای مووشەکی و بەرگریی وڵاتەکەیان جێگەی دانوستان نین و بەردەوامیی گەمارۆی گەرووی هورمز پرۆسەی ئاشتی لەبار دەبات.
لەلایەکی دیکەوە، ئامادەکارییەکان لە ئیسلام ئاباد گەیشتوونەتە لوتکە؛ هاتوچۆ لە شارەکەدا ڕاگیراوە و تەل و تەلبەند لە دەوروبەری هۆتێل (سێرینا) دانراوە، دوو فڕۆکەی زەبەلاحی بارهەڵگری جۆری (سی ١٧) ی ئەمریکیش گەیشتوونەتە پایتەختی پاکستان وەک ئامادەکارییەک بۆ گەیشتنی شاندی ئەمریکا پێش کۆتاییهاتنی ئاگربەستەکە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە