22/04/2026 197 جار خوێنراوەتەوە

وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا ڕێگری كردووه‌ له‌ ناردنی ملیۆنان دۆلار بۆ عێراق

پەیام
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، ئیدارەی ترەمپ ناردنی گوژمه‌یه‌ك له‌ نەختینەی دۆلاری بۆ عێراق ڕاگرتووە؛ ئەمەش وەک فشارێک بۆ سەر حکومەتی بەغدا تاوەکو ڕێگری لە چالاکییەکانی گروپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران بکات و هەنگاوی کردەیی لە دژیان بنێت. 
ڕۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند بەرپرسێکەوە ئاشکرای کردووە، ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ بڕیاری داوە ناردنی بارهه‌ڵگرێك له‌ دۆلار بۆ عێراق هەڵپەسێرێت. لەو چوارچێوەیەدا، ڕێگری لە گواستنەوەی بڕی ٥٠٠ ملیۆن دۆلار کراوە کە لە داهاتی نەوتیی عێراق بووە و بڕیار بوو بە شێوەی نەختینە ڕەوانەی بەغدا بکرێت. 
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەکە، ئەم هەنگاوە ئامانج لێی دروستکردنی فشارە لەسەر حکومەتی عێراق بۆ ئەوەی ڕێگری لە هێرش و چالاکییەکانی ئەو گروپە چەکدارانە بکات کە لەلایەن ئێرانەوە پاڵپشتی دەکرێن. وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکاش ڕایگەیاندووە کە چاوەڕوانن بەغدا هەنگاوی کردەیی بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گروپانە بنێت. 
هاوکات واشنتن هۆشداریی داوە کە شکستهێنانی عێراق لە پاراستنی بەرژەوەندییەکان و ڕێگرینەکردن لە هێرشی گروپە چەکدارەکان، کاریگەریی نەرێنی لەسەر ئایندەی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوو وڵات دەبێت و سزای زیاتری دارایی بەدوای خۆیدا دەهێنێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت لە سەرووى 93 دۆلارەوەیە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى بەرمیلێک نەوتى خاوى برێنت بە نزیکەى 95 دۆلارە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    عێراق هانی كۆمپانیا نەوتییەكان لە هەرێم دەدات دەست بە بەرهەمهێنان بکەنەوە

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 رۆژ پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 3 رۆژ پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 رۆژ پێش ئێستا

    سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر هاوردەکردنی پێنج ملیۆن لیتر بەنزین دا

سەرەتا