2 کاتژمێر پێش ئێستا
106 جار خوێنراوەتەوە
پاكستان.. شاندهكان نهگهیشتوون و وادهی دانوستان دیار نیه
کۆماری ئیسلامی ئێران بڕیاری دا بەشداری لە دانوستانەکانی ئیسلام ئاباد لەگەڵ ئەمریکا نەکات و وەفدی خۆی نانێرێت، جێگری سەرۆکی ئەمریکاش سەردانەکەی بۆ پاکستان هەڵوەشاندەوە.
ئێران لە ڕێگەی ناوبژیوانە پاکستانییەکەوە لایەنی ئەمریکی ئاگادار کردەوە کە شاندەکەیان ئەمڕۆ بەشداری کۆبوونەوەکانی ئیسلام ئاباد ناکات و ڕایگەیاند هیچ ئاسۆیەکی ڕوون بۆ دانوستانەکان نییە.
میدیاکانی ئێران ئاماژەیان بەوە کردووە، کە تاران پێشتر بە ئاگربەستێک ڕازی ببوو کە لەسەر بنەمای چوارچێوەیەکی ١٠ خاڵی بووە، هەرچەندە پاکستان ڕایگەیاندبوو واشنتن بەو خاڵانە ڕازییە، بەڵام لە ڕۆژانی دواتردا ئەمریکا لە بەڵێنەکانی پاشەکشەی کردووە و ڕێککەوتنەکەی پێشێل کردووە.
لە بەرانبەردا، ڕۆژنامەی "نیویۆرک تایمز" بڵاویکردەوە کە پڕۆسەی دیپلۆماسی نێوان هەردوو وڵات پەکیکەوتووە و بەهۆی وەڵام نەدانەوەی تاران، سەردانی جەی دی فانس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا بۆ پاکستان هەڵپەسێردراوە.
بەرپرسێکی ئەمریکی ئاشکرای کرد کە تا ئێستا واشنتن هیچ دڵنیاییەکی لە ئێرانەوە پێ نەگەیشتووە بۆ بەشداریکردن، لەکاتێکدا بڕیارە ئەمڕۆ کاتی ئاگربەستەکە کۆتایی بێت.
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بەوەش کرد کە ئەگەر تاران بڕیارێکی ڕوون بدات، هێشتا ئەگەری دەستپێکردنەوەی دانوستانەکان لە هەر ساتێکدا بێت لە ئارادایە، بەڵام تا ئێستا هیچ پێشوەچوونێکی کردەیی بەدی نایەت.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە