2 کاتژمێر پێش ئێستا 79 جار خوێنراوەتەوە

بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

بانکی ناوەندیی عێراق ڕایگەیاند ئامادەیی تەواوی کردووە بۆ دابینکردنی دۆلار تایبەت بە حاجییەکان لەڕێی ئەو پارەی بۆ حەواڵەی دەرەکی دانراوە. 
لە بەیاننامەیەکدا بانکی ناوەندی ئاماژەی پێ کردووە کە ناوی ئەو کۆمپانیایانەی ڕێگەیان پێدراوە دۆلار بە گەشتیاران و حاجیان بفرۆشن، لە ماڵپەڕی فەرمیی بانکەکەدا بڵاوکراوەتەوە تاوەکو هاووڵاتییان بتوانن بە ئاسانی دەستیان پێ بگات. 
 ئەم بڕیارە هاوکاتە لەگەڵ دەستپێکردنی یەکەم گەشتی وشکانیی فەرمانبەران و تیمەکانی خزمەتگوزاریی دەستەی حەج و عومرە بۆ عەرەبستانی سعوودی، کە وەک ئامادەکارییەک بۆ دەستپێکردنی وەرزی حەجی ئەمساڵ ئەنجام دەدرێت. 
بانکی ناوەندی پێشتر بڕیاری دابوو کە سەرجەم حاجیانی عێراق، چ ئەوانەی بە وشکانی یان ئاسمانی گەشت دەکەن، دۆلاریان بە نرخی فەرمی پێ بدرێت. ، بڕی پارەکەش بۆ هەر حاجییەک دوو هەزار دۆلار دیاریکراوە کە بە نرخی فەرمی کە ١٣٢٠ دینارە بۆ هەر دۆلارێک هەژمار دەکرێت، ئەمەش وەک کارئاسانییەک بۆ حاجیان تاوەکو لە کاتی گەشتەکەیاندا ڕووبەڕووی کێشەی دارایی و گرانیی نرخی دۆلار لە بازاڕەکاندا نەبنەوە.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 35 خولەک پێش ئێستا

    له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا وه‌ك بۆردومان وایه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. شانده‌كان نه‌گه‌یشتوون و واده‌ی دانوستان دیار نیه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەقە لە کەشتییەکی گواستنەوە لە نزیک کەناراوەکانی عومان دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا ڕێگری كردووه‌ له‌ ناردنی ملیۆنان دۆلار بۆ عێراق

سەرەتا