3 کاتژمێر پێش ئێستا 121 جار خوێنراوەتەوە

ئێران تەقە لە کەشتییەکی گواستنەوە لە نزیک کەناراوەکانی عومان دەکات

په‌یام

دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا ڕایگەیاند کەشتییەکی گواستنەوە لەلایەن بەلەمێکی سوپای پاسدارانەوە لە نزیک کەناراوەکانی عومان تەقەی لێکراوە. 
دەستەی ئۆپەراسیۆنە دەریاییەکانی بەریتانیا بڵاویکردەوە، ڕاپۆرتێکیان پێگەیشتووە سەبارەت بە ڕووی داوێکی ئەمنی لە دووری ١٥ میل لە باکووری خۆرهەڵاتی سوڵتاننشینی عــومان، کە تێیدا کەشتییەکی گواستنەوە بەهۆی تەقەی بەلەمێکی سەربازیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرانەوە زیانی بەرکەوتووە. 
لەم چوارچێوەیەدا، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند ئێران لە لێواری داڕووخانی دارایی دایە و ڕۆژانە ٥٠٠ ملیۆن دۆلار زیان دەکات. ترەمپ ئاماژەی بەوەش کرد کە تاران بەهۆی بێبەریبوونی لە نەختینە و کێشەی مووچەی هێزە ئەمنییەکانی، داوای کردنەوەی دەستبەجێی گەرووی هورمز دەکات. 
سەرۆکی ئەمریکا هۆشداریی دا کە کردنەوەی گەرووی هورمز بەبێ گەیشتنە ڕێککەوتن، بژاردەیەکی قبوڵکراو نییە و جەختی لەوە کردەوە کە واشنتن فشارەکانی بۆ سەر سەرکردەکانی ئەو وڵاتە توندتر دەکاتەوە. 

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 22 خولەک پێش ئێستا

    پاكستان.. شانده‌كان نه‌گه‌یشتوون و واده‌ی دانوستان دیار نیه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەقە لە کەشتییەکی گواستنەوە لە نزیک کەناراوەکانی عومان دەکات

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا ڕێگری كردووه‌ له‌ ناردنی ملیۆنان دۆلار بۆ عێراق

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى نەوت له‌ بازاڕه‌كانی جیهاندا

  • 22 کاتژمێر پێش ئێستا

    نزیكبوونه‌وه‌ی كاتی دانوستانه‌كان؛ نرخی نه‌وتی دابه‌زاند

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە ماوەی ٢٤ کاتژمێری ڕابردوودا تەنها ١٢ کەشتی بە گەرووی هورمزدا تێپەڕیون

سەرەتا