2 کاتژمێر پێش ئێستا 122 جار خوێنراوەتەوە

ئێران: گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا وه‌ك بۆردومان وایه‌


ڕاوێژکاری ستراتیژیی سەرۆکی پەرلەمانی ئێران، بڕیاری درێژکردنەوەی ئاگربەستی لەلایەن دۆناڵد ترەمپەوە بە بێمانا وەسف کرد و جەختی کردەوە، کە بەردەوامیی گەمارۆکان وەک بۆردومانکردن وایە و پێویستە وەڵامی سەربازیی هەبێت. 
مەهدی محەممەدی، ڕاوێژکاری سەرۆکی پەرلەمانی ئێران بۆ کاروباری ستراتیژی، لە یەکەم کاردانەوەی فەرمیی وڵاتەکەیدا بەرانبەر بڕیارەکەی ترەمپ ڕایگەیاند، درێژکردنەوەی ئاگربەست هیچ مانایەکی سیاسی یان مەیدانی نییە. 
محەممەدی لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (X) نووسیویەتی: لایەنی دۆڕاو ناتوانێت مەرجەکان دیاری بکات. 
ئەم بەرپرسە ئێرانییە هۆشداری توندی دا و ئاماژەی پێ کرد کە بەردەوامبوونی گەمارۆی دەریایی سەر وڵاتەکەی هیچ جیاوازییەکی لەگەڵ بۆردومانکردنی ڕاستەوخۆ نییە، بۆیە دەبێت بە شێوەیەکی سەربازی وەڵام بدرێتەوە. 
محەممەدی وتیشی، ترەمپ بەم بڕیارە دەیەوێت کات بکوژێت بۆ ئەوەی هێرشێکی غەدرکارانە ئەنجام بدات، بۆیە جەختی کردەوە ئێستا کاتی دەسپێشخەریی لایەنی ئێرانییە. 
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتن گەیشتووەتە لوتکە و ناوچەکە بە قۆناغێکی هەستیاردا تێپەڕ دەبێت.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 33 خولەک پێش ئێستا

    له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا وه‌ك بۆردومان وایه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. شانده‌كان نه‌گه‌یشتوون و واده‌ی دانوستان دیار نیه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەقە لە کەشتییەکی گواستنەوە لە نزیک کەناراوەکانی عومان دەکات

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا ڕێگری كردووه‌ له‌ ناردنی ملیۆنان دۆلار بۆ عێراق

سەرەتا