2 کاتژمێر پێش ئێستا
77 جار خوێنراوەتەوە
ماكرۆن: بهشدار دهبین له ئاوهدانكردنهوهی ناوچهكانی لوبنان
پهیام
ئیمانوێل ماکرۆن، سەرۆککۆماری فەڕەنسا، جەخت دەکاتەوە کە سەقامگیریی لوبنان بەندە بە کشانەوەی سوپای ئیسرائیل، سەرۆکوەزیرانی لوبنانیش داوای کشانەوەی سوپای ئیسرائیل دەکات.
ماکرۆن لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند وڵاتەکەی لە قۆناغەکانی داهاتوودا لە پشت لوبنان دەوەستێت و پێویستە وادەی ئاگربەست درێژ بکرێتەوە تاوەکو سەقامگیرییەکی هەمیشەیی بێتە ئاراوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەش کرد کە فەڕەنسا بەشدار دەبێت لە ئاوەدانکردنەوەی ئەو ناوچانەی بەهۆی بۆردومانەکانەوە وێران بوون، بەڵام جەختی کردەوە بەبێ کشانەوەی تەواوەتیی ئیسرائیل لە خاکە داگیرکراوەکان و کۆتاییهێنان بە چەکی حزبوڵڵا، لوبنان ناتوانێت گەرەنتیی ئاسایش و مانەوەی خۆی بکات.
لەلایەکی دیکەوە، نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان، ڕایگەیاند وڵاتەکەی جەنگێکی بەسەردا سەپێنراوە و داوای کرد بۆ گەیشتن بە ئاشتی، ئیسرائیل بکشێتەوە و سەرجەم دیلەکان و ئاوارەکانیش بگەڕێنەوە سەر ماڵ و حاڵی خۆیان.
سەلام ئاشکرای کرد کە ئێستا لە هەوڵدان بۆ ئامادەکردنی کۆنفرانسێکی نێودەوڵەتی بە مەبەستی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ئاوەدانکردنەوە و گەشەپێدانی لوبنان، تاوەکو وڵاتەکە بتوانێت دووبارە لەسەر پێیەکانی خۆی بوەستێتەوە دوای ئەو وێرانکارییەی بەهۆی پێکدادانە سەربازییەکانەوە بەر ناوچە جیاجیاکانی کەوتووە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە