2 کاتژمێر پێش ئێستا
73 جار خوێنراوەتەوە
سەرۆکی ئەمریکا: دەسەڵاتی ئێران تووشی دابەشبوون بووە
سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری دا ئاگربەست لەگەڵ ئێران درێژ بکاتەوە و ڕایگەیاند، کە دەسەڵاتی ئێران تووشی دابەشبوون بووە و ئەم هەنگاوە دوایین دەرفەتە بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتنی کۆتایی پێش ئەوەی بژاردەی سەربازی بگەڕێتەوە سەر مێزەکە.
ئەم بڕیارە لەسەر داوای عاسم مونیر، سوپاسالاری پاکستان و شەهباز شەریف، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە دراوە.
ئەوان داوایان کردووە هێرشەکان ڕابگیرێن هەتا ئەو کاتەی نوێنەرانی ئێران پێشنیازەکانیان ئاراستە دەکەن.
ترەمپ جەختی کردەوە ئاگربەستەکە هەتا کۆتاییهاتنی دانوستانەکان بەردەوام دەبێت، بەڵام هێزە ئەمریکییەکان لە ئامادەباشی تەواودان بۆ هەر ئەگەرێکی دیکە کە ڕوو بدات.
هاوکات لەگەڵ درێژکردنەوەی ئاگربەستەکە، ترەمپ فەرمانی بە هێزە سەربازییەکان کردووە کە بەردەوام بن لە گەمارۆدانی ئێران و ئەگەر ئەنجامێکی خێرا لە دانوستانەکاندا بەدەست نەیەت، بژاردەی هێرشە سەربازییەکان دەگەڕێتەوە.
ئەم هەوڵە وەک ڕێزگرتنێک لە نێوەندگیریی پاکستان و بۆ هێورکردنەوەی دۆخەکە هاتووە، بەڵام مەرجدارە بە پێشکەشکردنی پێشنیازی جددی لەلایەن ئێرانەوە.
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە