2 کاتژمێر پێش ئێستا 203 جار خوێنراوەتەوە

له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌


سوپای بەریتانیا ڕایگەیاند، دوابەدوای هێرشى سوپای پاسداران بۆ سەر کەشتییەکی بارهەڵگر، دوو  کەشتیی دیکەش لە گەرووی هورمز ڕووبەڕووی هێرش بوونەتەوە، بەڵام هیچ کامیان زیانی گیانییان لێنەکەوتووەتەوە. 

ناوەندی ئۆپەراسیۆنە بازرگانییە دەریاییەکانی بەریتانیا (UKMTO) ئاماژەی پێ کردووە کە لە گەرووی هورمز هێرش کراوەتە سەر سێیەم کەشتی، بەڵام تا ئێستا بە فەرمی لایەنی ئەنجامدەر و تەقەکەر لەو کەشتییە دیاری نەکراوە. تیمی کەشتییەکەش ئاماژەیان بەوە کردووە کە لە ئاوەکاندا ڕاگیراون و هیچ زیانێکی ماددی بە کەشتییەکە نەگەیشتووە. 

سەبارەت بە ڕووداوی یەکەم، دەستەی بازرگانی دەریایی بەریتانیا ڕایگەیاندووە کە لە دووری ١٥ میلی دەریایی لە باکووری ڕۆژهەڵاتی سوڵتاننشینی عومان، بەلەمێکی جەنگیی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران لە کەشتییەکی حاویەهەڵگر نزیک بووەتەوە. پاشان دەستڕێژی گوللەی لێکراوە و زیانی زۆر بە ژووری فەرماندەیی کەشتییەکە گەیشتووە، بەڵام هیچ ئاگرکەوتنەوەیەک یان زیانێکی ژینگەیی لێنەکەوتووەتەوە و سەرجەم ستافەکەشی سەلامەتن. 

لە ڕووداوێکی تری هاوشێوەدا، ئاژانسە بەریتانییەکە ئاشکرای کردووە کە کەشتییەکی تری بارهەڵگر لە کاتی بەجێهێشتنی سنوورە ئاوییەکانی ئێران و لە دووری ٨ میل لە ڕۆژئاوای ئەو وڵاتە، ڕووبەڕووی تەقەکردن بووەتەوە. کەشتییەکە لە ئێستادا لە ناوەڕاستی دەریادا ڕاوەستاوە و تیمی ناو کەشتییەکەش پارێزراون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    له‌ گه‌رووی هورمز هێرشكرایه‌ سه‌ر دوو كه‌شتی دیكه‌

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    بانكی ناوه‌ندی: دۆلار به‌ نرخی فه‌رمی به‌ حاجییان ده‌درێت

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران: گه‌مارۆكانی ئه‌مریكا وه‌ك بۆردومان وایه‌

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    پاكستان.. شانده‌كان نه‌گه‌یشتوون و واده‌ی دانوستان دیار نیه‌

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نرخى زێڕ له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 5 کاتژمێر پێش ئێستا

    نوێترین نرخی دۆلار له‌ بازاڕه‌كانی هه‌رێم

  • 6 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران تەقە لە کەشتییەکی گواستنەوە لە نزیک کەناراوەکانی عومان دەکات

  • 7 کاتژمێر پێش ئێستا

    وۆڵ ستریت جۆرناڵ: ئه‌مریكا ڕێگری كردووه‌ له‌ ناردنی ملیۆنان دۆلار بۆ عێراق

سەرەتا