2 کاتژمێر پێش ئێستا
179 جار خوێنراوەتەوە
عومهر گوڵپی: گهر دهتانهوێت مووچه دوانەکەوێت، 25ی ههموو مانگێك داهاتی ناوخۆ بدەنە بهغدا
پەیام
عومهر گوڵپی كاندیدی سهركهوتووی كۆمهڵی دادگهری بۆ پهرلهمانی كوردستان بە دەسەڵاتدارانى هەرێم دەڵێت، "ئهگهر دهتانهوێت مووچه نهفهوتێت، 25ی ههموو مانگێك داهاتی ناوخۆ بۆ بهغدا بنێرن".
لە راگەیەندراوێکدا گوڵپی ئاماژەى بەوەکردووە، "داهاتی ناوخۆ لهلایهن پارتی و یهكێتییهوه بهدهر له یاسا دهستی بهسهردا گیراوه و بەهۆی ناکۆکییەکانیشیانەوە هەمیشە ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوادەخەن"، ئەوەش بەهۆکارى دواکەوتنى ناردنى مووچە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەزانێت.
ئەمەش دەقى ڕاگەیەندراوەکەیە:-
مووچەی مانگی نیسان و مانگەکانی داهاتووی ٢٠٢٦
رۆژی ٢١ی ٤، وەزارەتی دارایی ڕایگەیاند : "لیستی مووچەی مانگی نیسان و تەرازووی پێداچوونەوەی مانگی ئازارمان نارد بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ"، ئەمە باشە، بەڵام ئەوەی کێشەی سەرەکی مووچەی مووچەخۆرانەو بەهۆیەوە مانگانە دوادەکەوێت، دواخستنی ناردنی داهاتی ناوخۆیە!
بەداخەوە، بەدەر لە یاساو دوور لە پڕەنسیپی حکومەتداریی، داهاتی ناوخۆ لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دەستی بەسەردا گیراوەو بەهۆی ناکۆکییەکانیشیانەوە هەمیشە ناردنی داهاتی ناوخۆ بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ دوادەخەن!
لە ساڵی (٢٠٢٣)ەوە تا ئێستا، کە کار بە یاسای بودجەی (٢٠٢٣ - ٢٠٢٥) دەکرێت، تەنها یەک مانگیش نەبووە لە (٢٠ تا ٢٥ی مانگ) داهاتی ناوخۆ بنێرن، ئەمەش بووەتە هۆی دواکەوتنی ڕاستەوخۆی مووچە، چونکە بەغدا پاش ناردنی داهاتی ناوخۆ دەست دەکات بە ڕێکارەکانی ناردنی مووچە کە زۆربەی کات دوو تا سێ ڕۆژی پێدەچێت.
بێجگە لە دەیان مووچەی ساڵانی (٢٠١٥ تا ٢٠٢٢)، تەنها لە ساڵی (٢٠٢٥) دوو مووچە، ساڵی (٢٠٢٤) مووچەیەک، ساڵی (٢٠٢٣) سێ مووچە دابەش نەکران، ئەمە گەورەترین ستەمە لە ماڵ و منداڵی مامۆستایان و فەرمانبەران و خانەنشینان و کەمئەندامان، لە سەروو هەمووشیانەوە ستەمە لە منداڵی شەهیدانیش کە تاکە سەرچاوەی داهاتیان مووچەی شەهیدانەی ئەزیزترین کەسیانە کە بەخشیان بە نیشتیمان!
بۆیە ئەگەر لایەنەکانی دەسەڵات و حکومەتە ماوە بەسەرچووەکەیان دەیەوێت هیچ مووچەیەک نەفەوتێت و مانگانە مووچە لە کاتی خۆیدا بێت، ئەوە پێویستە مانگانە لە پاڵ جێبەجێکردنی ئەرکەکانیتر، لە ٢٥ی هەر مانگێک داهاتی ناوخۆ بنێرن بۆ وەزارەتی دارایی فیدراڵ.
عومەر گوڵپی
٢٥ی ٤ی ٢٠٢٦
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە