1 کاتژمێر پێش ئێستا 35 جار خوێنراوەتەوە

نەتەنیاهۆ بەنیازە هێرشی نوێ بۆ سەر غـ.ەززە ئەنجامبدات

پەیام 

ژمارەی شەهیدانی غەززە لەدوای وەستانی جەنگی ئێران زیادی كردووە، شرۆڤەکارێکى ئیسرائیلیش دەڵێت "بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل بەنیازە هێرشێكی نوێ بکاتە سەر غەززە و بەمەبەستی هەڵبژاردن سوودى لێوەربگرێت".

بەپێی داتاكانی وەزارەتی تەندروستی غەززە دەركەوتووە ژمارەی ئەو هاووڵاتیانەی لە غەززە بەهۆی هێرشەكانی سوپای زایۆنی شەهید بوون پێنج هێندە زیادی كردووە لە ماوەی 17 ڕۆژی وەستانی جەنگی ئێران بەراورد بە 17 ڕۆژی پێشتر.

بەپێی ئامارەكان لە هەشتی ئەم مانگەوە لەو كاتەوەی جەنگی ئێران وەستاوە 249 هاووڵاتی لە غەززە شەهیدبوون و 212ی دیكە برینداربوون، لەكاتێكدا لە 17 ڕۆژی پێشتر 46 كەس لە غەززە شەهیدبوون و 176ی دیكە برینداربوون.

لەلایەكی دیكەوە عاموس هارئیل شرۆڤەكاری سەربازیی لە ڕۆژنامەی هائارتس هۆشداریدا لە هەوڵەكانی بنیامین نەتەنیاهۆ، سەرۆك وەزیرانی ئیسرائیل كە بەنیازە هێرشێكی نوێ بۆ سەر غەززە ئەنجام بدات بۆ مەبەستی هەڵبژاردن.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    نەتەنیاهۆ بەنیازە هێرشی نوێ بۆ سەر غـ.ەززە ئەنجامبدات

  • 2 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریكا زیاترلە 61 ملیار دۆلاری لە جەنگی ئێران خەرج كردووە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سووریا.. ئەفسەرێکى ڕژێمى پێشوو کە تۆمەتبارە بە چەندین کۆمەڵکوژی، دەستگیرکرا

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    سەرەڕای درێژكردنەوەی ئاگربەست، ئیسرائیل هێرشەكانی سەر لوبنانى چڕتر کردووەتەوە

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئەمریکا پێیوایە پێشكەوتن لە هەڵوێستی ئێران بینراوە بەڵام تاران ڕەتی دەكاتەوە

  • 17 کاتژمێر پێش ئێستا

    هەوڵى دەستپێکردنەوەى گەڕێکى دیکەى دانوستانی نێوان ئەمریکا و ئێران دەدرێت

  • 23 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئێران هێرشى سەر زانکۆکانى بە بەڵگەنامە دەکات و دەیداتە دادگا نێودەوڵەتییەكان

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    لەسەروبەندی دانوستاندا، ئیسرائیل و حزبوڵلا بۆردومانەكانیان بەردەوامن

سەرەتا