2 کاتژمێر پێش ئێستا
107 جار خوێنراوەتەوە
پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم
پەیام
کەشناسیی هەرێم کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێمى کوردستانى بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەمڕۆ لە هەندێک کات و شوێن نمە باران لە پارێزگاکانى هەولێر و دهۆک دەبارێت، سبەینێش بە هەمان شێوە لە زۆربەى ناوچەکان نمە باران دەبارێت، پلەکانى گەرماش بەمشێوەیەى لاى خوارەوە دەبێت:-
کەشى پێشبینیکراوى 48 کاتژمێرى داهاتوو
ئەمڕۆ شەممە 25-04-2026
کەش / بە گشتی ئاسمان لە نێوان نیمچە هەورو هەوری تەواو دەبێت، لەهەندێک کات و شوێن پێشبینی باران بارین لە ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران وناوچە شاخاویەکانی پارێزگای دهۆک بە شێوەی نمە باران و گەواڵە بارانی بەهاری دەکرێت.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (10 - 20) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم.
پلەکانی گەرما / کەمێک بەرزتر دەبێت بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 25 پلەی سیلیزی
پیرمام: 23 پلەی سیلیزی
سۆران: 20 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 16 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 25 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 26 پلەی سیلیزی
دهۆک: 26 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 26 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 27 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 29 پلەی سیلیزی
سبەی یەک شەممە 26-04-2026
کەش/ کەشی ناوچەکەمان بە گشتی لە نێوان نیمچە هەور و هەوری تەواو دەبێت، بە درێژایی رۆژ لە کات و شوێنی جیا جیادا پێشبینی نمە باران و بارانی مام ناوەند بەشێوەی گەواڵە بارانی بەهاری و هەورە تریشقە دەکرێت، لە ناوچەکانی ئیدارەی ڕاپەڕین و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاویەکانی پارێزگای هەولێرو سەنتەری شار و دەوروبەری وە هەروەها لە سنوری پارێزگای سلێمانی و پارێزگای دهۆک و پارێزگای کەرکوک دەوروبەری و لە گەرمیان و بە تایبەتی کەلار و کفری.
خێراى با / لەسەرخۆ- مامناوەند (15 - 25) کم/ک
ئاراستەی با / گۆراو دەبێت.
مەوداى بینین / لەنێوان ( 8 – 9 ) کم.
پلەکانی گەرما / نزم دەبێتەوە بە (2 – 3 ) پلە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ وەک لە خوارەوە ئاماژەیان پێدراوە.
بەرزترین پلەکانی گەرمای پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی
هەولێر: 22 پلەی سیلیزی
پیرمام: 20 پلەی سیلیزی
سۆران: 18 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران: 14 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 21 پلەی سیلیزی
چەمچەماڵ: 22 پلەی سیلیزی
دهۆک: 20 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 20 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 23 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 27 پلەی سیلیزی
25 – 04 - 2026
لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە