1 کاتژمێر پێش ئێستا 96 جار خوێنراوەتەوە

بەهۆى هێرشە مووشەكی و درۆنییەكان 143 كەس لە هەرێم شەهید و بریندار بوون

پەیام 

لە كۆتایی شوباتی ڕابردووەوە و بە هۆی هێرشە مووشەكی و درۆنییەكانەوە 143 كەس لە هەرێمی كوردستان شەهید و بریندار بوون.

فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە حكومەتی هەرێمی كوردستان ئامارێكی نوێی لەبارەی زیانە مرۆییەكانی هێرشە بەردەوامەكانی سەر هەرێم بڵاو كردەوە. 

بەپێی ڕاپۆرتەكە لە كۆتایی مانگی شوباتی ڕابردووەوە تاوەكو 20ی نیسان، بەهۆی هێرشە مووشەكی و فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانەوە 143 كەس بوونەتە قوربانی كە 20یان شەهید و 123 كەسیشیان بریندار بوون.

فەرمانگەكە ئاماژەی بەوە كردووە "ئەم هێرشانە لە كاتێكدایە كە ئاگربەست لە نێوان ئەمریكا و ئێراندا هەیە، بەڵام ناوچە مەدەنییەكان و كەرتی تایبەت لە هەرێمی كوردستان بە پاساوی بێبنەما كراونەتە ئامانج". 

بەپێی ئامارەكان، هەرێمی كوردستان لەسەر ئاستی ناوچەكە لە پلەی یەكەمی ئەو شوێنانەدایە كە زۆرترین زیانی مرۆیی و ماددییان بەر كەوتووە.

دواین حاڵەتی هێرشەكانیش، شەوی حەوتی ئەم مانگە تۆ مار كرا كاتێك بە دوو فڕۆكەی بێفڕۆكەوان هێرش كرایە سەر گوندی زەرگەزەوی سەر بە ناحیەی دارەشەكران لە قەزای پیرمام لە پارێزگای هەولێر، یەكێك لە فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكان بەر ماڵی هاووڵاتییەكی ئاسایی كەوت و لە ئەنجامدا ژن و مێردێك شەهید بوون.

لە تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان شەیری بکە

  • پێش ١ خولەک

    كەشناسیی عێراق: لەم هەفتەیەدا باران دەبارێت و پلەكانی گەرما نزمدەبنەوە

  • 1 کاتژمێر پێش ئێستا

    بەهۆى هێرشە مووشەكی و درۆنییەكان 143 كەس لە هەرێم شەهید و بریندار بوون

  • 3 کاتژمێر پێش ئێستا

    پێشبینی كەشناسی بۆ كەشوهەوای 48 کاتژمێرى داهاتووى شارەکانى هەرێم

  • 4 کاتژمێر پێش ئێستا

    دژەتیرۆری یەكێتی ڤیدیۆى بارهەڵگرە چەکەکان بە سیناریۆى پارتى لە قەڵەم دەدات

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ئیدارەی سۆران.. زۆرینەی ڕووداوەکانى هاتوچۆ لە رێگای گەلی عەلی بەگ ڕوویانداوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    ساڵیادی بۆردومانی قەڵادزێ تەنیا بە دانانی تاجەگوڵینە یاد كرایەوە

  • 24 کاتژمێر پێش ئێستا

    لە دوێنێوە گەنجێک لە چەمى شاخە سوور خنکاوە و تائێستا نەدۆزراوەتەوە

  • 1 رۆژ پێش ئێستا

    کەشناسیی هەرێم: دوانیوەڕۆى ئەمڕۆ بارانى مامناوەند زۆربەى ناوچەکان دەگرێتەوە

سەرەتا